بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بهندبیژێكی ناو گه‌عده‌كان كاندید ده‌كات بۆ په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له نێو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه نه‌یوست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت به “خواكوڕك”ـی ڕاگه‌یاند:” گۆران ئینزیبان بەندبێژيکی ناو گەعدەکان لە شاری سلێمانی كاندیدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بێت بۆ په‌رله‌مانی كوردستان “.
هه‌مان سه‌رچاوه‌ی باڵا له نێو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاشكراشی كرد” كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گۆرانكاری له لیستی بهربژێرهكانیدا بۆ په‌رله‌مانی كوردستان كردووه‌و له گۆڕانكارییه‌كاندا ناوی (نه‌به‌ز گۆران) رۆژنامه‌نوسی گرده‌كه‌ی ده‌رهێناوه‌و به‌ندبێژی میللی ( گۆران ئینزیبات ) له شوێنی دانراوه “.
سه‌رچاوه‌كه‌ی نێو گۆران گوتیشی :” ئه‌و گۆرانكارییانه‌ی كه له لیستی به‌ربژێره‌كاندا كراوه له‌سه‌ر بڕیاری كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا بووه‌و ئه‌وان پێشنیاری لابردنی ناوی نه‌به‌ز گۆران و دانانی گۆران ئینزیبات یان كردووه”.
جموجۆڵی كوڕه‌كانی نه‌وشیروان هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ توڕه بوونی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی گۆڕان وەرگرتنی بڕی ٢٥٠ هەزار دۆلاری مانگانە بە نهێنی لە یەکێتی، هەروەها تاپۆرکردنی سەرجەم موڵک و ماڵەکانی گۆڕان بەسەر کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، جگە لە پەیوەندییە تایبەتەکەی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ گروپی خیانه‌تكاری ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ناو یه‌كێتی لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە داراییەکانیان لە سلێمانی، کێشەی لەنێو بزووتنەوەی گۆڕاندا درووست کردووە و بەشێک لە بەرپرسانی بزووتنەوەکە بە ئاشکرا نیگەرانی خۆیان ده‌رده‌بڕن .