سەرچاوە ھەواڵگرییەکان جەنگی ئەمریکاو ئيران نزیک بووەتەوە

ململانێكانی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست ڕیشه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ٢٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا،هه‌رچه‌نده‌ له‌ئێستادا ململانێكان زۆر توند بوه‌و نزیك بوه‌ته‌وه‌ له‌ به‌ریه‌ك كه‌وتنی‌ ڕاسته‌وخۆی‌ زلهێزه‌كان،كه‌ بنچینه‌ی‌ ڕاسته‌قینه‌یان بریتیه‌ له‌ململانێیه‌كی‌ ئایینی‌‌و مه‌زهه‌بی‌، چونكه‌ ده‌وڵه‌تانی‌ كه‌نداو له‌لایه‌ك‌و ئیران‌و یاریكه‌ره‌كانی‌ تر.

چەند سەرچاوەیەکی دەزگای هەواڵگیری ئوسترالیا نزیکبوونەوەی جەنگی ئەمەریکا و ئێران ئاشکرا دەکەن،یه‌كێك له‌و سه‌رچاوانه‌ دەزگای میدیای ئوستراڵی، ئەی بی سی یه‌ كه‌ لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی ئوسترالی ئاشکرای کردووە: “دۆناڵد ترمپ ئامادەییە هێرشبکاتە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران و رەنگە ئەو هێرشانە مانگی داهاتوو رووبدەن”.

به‌ گوێره‌ی به‌ دواداچونه‌كانی دەزگای میدیای ئوستراڵی، ئەی بی سی یه‌كێك له‌و بنكه‌ سه‌ربازییانه‌ی ئه‌مریكا بنکەی سەربازی پاین گاپه‌ (بنکەیەکی هاوبەشی ئەمەریکا و ئوستورالیایە و دەکەوێتە باکووری ئوستورالیا)، بەکار دەهێنێت بۆ دیاریکردنی ئامانجەکانی لەناو خاکی ئێراندا”.

لای خۆیه‌وه‌ مالکۆلم تورنبول، سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا، گووتی: “ئەوهەواڵە تەنها خەمڵاندنە”.

لە چەند رۆژی رابردوودا، بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا و ئێران چەندین هەرەشەی جیاوازیان لە یەکدی کردووە، ئەو هەڕەشانەش هاوکاتن لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی گەڕاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی سپۆتنیکی رووسی ئەمەریکا هەوڵدەدات لە ئامێر و پێداویستییە سەربازییەکانی پێشکەووتوترین تەکنەلۆژیا بەکاربهێنێت.
هاوشێوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، ئەو تانکانە چیدی پێویستیان بە سەرباز و لێخوڕ نییە، بەڵکو لە رێگای سیستەمێکی پێشکەوتوو لە دوورەوە ئاراستەدەکرێن.

سوپای ئەمەریکا بە بوونی دوو ملیۆن و ٣٦٣هەزار و ٦٧٥ سەربازی چالاک، بودجەی ٥٨٧ ملیار دۆلار، ٥ هەزار و ٨٨٤ تانک،١٣ هەزار و ٧٦٢ فرۆکەی جەنگی، ٧٠ ژێر دەریایی و ١٩ فرۆکەی بارهەڵگر خاوەنی زەبەلاحترین سوپای جیهانە.

Back to top button