پیشبینی كورسی لایهنهكان بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
۷۷۳ كاندید له ۲۹ قهوارهو لیست و هاوپهیمانیهتی كێبڕكێی بهدهستهێنانی ۱۱۱ كورسی پهرلهمانی كوردستان دهكهن وكۆمسیۆنی ههڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستان پرۆسهی ئامادهكاری و وردهكاری یاسایی بۆ كاندیدان تهواو كردووهو ناوهكانی ئاراستهی دهستهی دهستپاكی و وهزارهتی ناوخۆ دهكرێن .
لای خۆیهوه ژیار دزەیی، بەرپرسی تۆماری قەوارەكان لە كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكان رایگەیاند: “بەپێی یاسا دەبێ كاندید۲٤ ساڵی تەواوكردبێت، چەند كاندیدێك لەناو لیستی لایەنەكان ھەن كە تەمەنیان لە ۲٤ ساڵ كەمترە، لە ماوەیەكی كەمدا دەگۆڕدرێن”.
لایەنە كوردستانیەكانیش پێشبینی خۆیان بۆ ژمارەی کورسییەكان دەخەنەڕوو، پارتی دیموکراتی کوردستان ۱۰۰ کاندیدی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاركردووە ،کاوە گەردی، کارگێڕی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دەڵێت: “پارتی لەم چەند ساڵەدا خاوەنی چەندین سەروەرییە لەوانە شەڕی داعش و ئەنجامدانی ریفراندۆم و بەرگریكردن لە مانەوەی ھەرێمی كوردستان، زیاتر بە ئیش و كاری پارتی دەزانین، بۆیە پێشبینی دەكەین، لە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی كوردستان زیاتر لە ٤۲ كورسی بە دەست بێنین”.
لای خۆشیهوه کارزان گەردی، بەرپرسی ژووری هەڵبژاردنی گۆڕان لە هەولێر دەڵێت: “بەپێی لێكدانەوەكانمان بە بەراورد بە ھەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی كوردستان دەنگەكانمان زیاد دەكات، پێشبینی دەكەین زیاتر لە ۳۰ كورسی بێنین”.
یهكێتی پێشبینی دهكات ۲۵ كورسی پهرلهمان بهدهست بهێنێت ، هەژار محەمەد، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی لە هەولێر گوتی: “لەو بڕوایەداین لە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی كوردستان ۲۵ كورسی بە دەست بێنین. بەرنامەی تۆكمەمان داناوە و خەریكی گۆڕانكارین لە ئۆرگانەكانی حزب، بۆ ئەوەی تۆڵەی ئەو زووڵمە بكەینەوە كە لە ھەڵبژاردنی رابردوو لە یەكێتی كراوە”.
لیستی “بەرەو ئیسڵاح” کە لە بزووتنەوەو یەکگرتووی ئیسلامی و کەسایەتی ئیسلامی محەمەد بازیانی، پێکهاتووە پێشبینی سەروی ۱۱ کورسی دەکەن ، نەوزاد خدر، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی بزووتنەوەی ئیسلامی دەڵێت: “بەپێی ئەو بۆچوونانەی كە لەنێوخۆماندا لە شاروشارۆچكەكان وەرمان گرتوون، لەو بڕوایەداین زیاتر لە ۱۱ كورسی بە دەست بێنین”.