ئێران كاره‌بای عێراق ده‌بڕیت و قه‌یرانێكی نوێ ده‌خولقێنێت
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا خۆپیشاندانه‌كانی شاری به‌سره و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق تا ئاستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوانیان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان ته‌شه‌نه‌ی كرد و زیاتر له ۱۲ خۆپیشانده‌ر كوژران و سه‌دان خۆپیشانده‌ری دیكه‌ی بریندار كران. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆری چالاكوانانی خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستگیركران. به‌ڵام ھێشتا سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌كانی حكوومه‌ت خه‌ڵكی به‌سره متمانه‌یان به جێبه‌جێكردنی نییه و داوای به هه‌رێمكردنی پارێزگاكهیشیان كردووه.
نەبوونی کارەبای پێویست و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، بێكاری هۆکارێکی سەرەکی دەستپێکردنی خۆپیشاندانی چەند رۆژی رابردووی پارێزگاكانی عێراق بوون ،به‌هۆی بڕینی بڕی ۱۰۰۰ میگاوات له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، كاره‌بای عێراق بۆ ۱٤ هه‌زار میگاوات دابه‌زیوه، كه به‌گوێره‌ی داتاكانی وه‌زاره‌ت، بۆ دابینكردنی پێداویستی رۆژانه، عێراق پێویستی به ۲۳ هه‌زار میگاواتی رۆژانه‌یه.
عێراق قه‌رزاری تارانه له به‌رامبه‌ر پێدانی كاره‌با به شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق ،به هۆی نه‌دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی تاران له‌لایه‌ن عێراقه‌وه ئێران بڕیاری پچڕاندنی كاره‌با له‌سه‌ر عێراق ده‌دات و قه‌یرانێكی نوێ له عێراق درووست ده‌كات.
ئاژانسی هه‌واڵی “بلۆمبێرگ”ـی ئه‌مه‌ریكی راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا پلانێكی سعوودیه‌ی ئاشكرا كردووه كه چیتر عێراق چاوی له ده‌ستی ئێران نه‌بێت و كاره‌با له وزه‌ی خۆر به‌هه‌رم بهێنێت ،لای خۆیه‌وه میسعهب موهه‌ندیس، گوته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ڕایگه‌یاند :”ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه هێشتا به‌غدا واژووی نه‌كردووه، درووستكردنی وێستگه‌یه‌كی كاره‌با له شانشینی سعوودییه له‌ماوه‌ی ساڵێكدا له‌خۆده‌گرێت، بڕی ۳۰۰۰ میگاوات كاره‌با بۆ پڕكردنه‌وه‌ی به‌شێك له پێداویستی عێراق به‌رهه‌م ده‌هێنێت”.
گوته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق گوتی: “به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه عێراق بۆ هه‌ر میگاواتێك بڕی ته‌نیا ۲۱ دۆلار له كاتژمێرێكدا ده‌داته سعوودییه، كه ئه‌مه‌ش ته‌نیا یه‌ك له‌سه‌ر چواری ئه‌و نرخه‌یه كه تائێستا به‌غدا به‌رامبه‌ر كاره‌با به تارانی داوه”.
لەماوەی ۲۰ ساڵی رابردوودا، حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق نەیانتوانیوە وەکو پێویست خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ دانیشتوانی پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دابینبکەن، لەگەڵ دەستبەکاربوونی هەر کابینەیەکی نوێی حکومەتیش چەندین بەڵێن دراون و بودجەی زەبەڵاحیش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان تەرخانکراوە.