كۆچه‌ر بیركار په‌یامێك ئاراسته‌ی گه‌لی كورد ده‌كات

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ زانایه‌كی كورد له‌ بواری داهێنان له‌ زانستی بیركاری له‌ ولاتی به‌رازیل گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی پێبه‌خشرا كه‌ خه‌ڵاتی فیڵدزه‌, كۆچه‌ر بیركار ئه‌و زانا كورده‌ی بواری بیركارییه‌، له‌ په‌یامێكدا خه‌ڵاته‌كه‌ پێشكه‌ش به‌ گه‌لی كورد ده‌كات.

بیكار له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ده‌ڵێت: “زۆر حەزم ئەکرد هەر ئیسە چوومایەتە سەر گڵکۆکەی قانع و پێم وتایە کە خەمت نەبێ، کوردیش ئەتوانێ پێشکەوێ. پێم وتایە قانع تۆ لە کوێ ئاشەوانیت ئەکرد، کۆچەر بیرکار لەوێ لە دایک بوو، لەوێ فێر بیرکردنەوە بوو، لەوێ خولیای بیرکاری بوو. حەزم ئەکرد کێلەکەیم ماچ کردایە و پێم وتایە دە ئیتر بە ئارامی بنوو”.

ئه‌و زانا كورده‌ی بواری بیركاری، خۆشحاڵی خۆی ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت: “زۆر خۆشحاڵم ئەگەر ئەم هەواڵە کەمێ خەمی دڵی هەر کورد و ناکوردێکی ڕەواندبێتەوە. هیوادرام ئەمە ببێتە هاندەر بۆ زیاتر تێکۆشانی خوێنەری کورد و بۆ باشتر ناساندن و ڕێزگرتنی زانایانی کورد”.

له‌ باره‌ی دزرانی خه‌ڵاته‌كه‌شی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌، رایده‌گه‌یه‌نێت، لە ناکاو کەسێك کیفەکەی لێ رفاندووه‌ کە مەداڵەکەی تیا بوو و نووسیویه‌تی: “‌هەواڵی دزرانی مەداڵەکە ڕاست بوو، لە ناکاو کەسێ کیفەکەمی ڕفاند کە مەداڵەکەی تیا بوو. ئەمە هیچ گرینگ نییە و دنکێ تازەم پێ ئەیەن. دڵگران مەبن و هەڵپەڕکێی خۆتان کەن”.

 

كۆچه‌ر بیركار
Back to top button