‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا مه‌رجی زمانی ئینگلیزی لاده‌بات

 

دوای ئه‌وه‌ی داواكاریه‌ك له‌ لایه‌ن داواكارانی خوێندنی ماسته‌رو دكتۆرا ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا، ئه‌مڕ رێنمایی نوێی له‌ باره‌ی پاڵێوراوانی خوێندنی باڵا، ماسته‌ر و دكتۆرا بڵاوكرده‌وه‌ و مه‌رجی توانستی زمانی ئینگلیزی لاده‌بات.

به‌ گوێره‌ی رێنمایی ژماره‌ 5ی‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و پاڵێوراوانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زمانی ئینگلیزی (IELTS – TOEFL-iBT – TOEFL-pBT – Pearson Academic-PTE)یان كردووه‌ و نمره‌ی پێویستییان نه‌هێناوه‌، به‌ گوێره‌ی ئاست و نمره‌كانییان ده‌خرێنه‌ خوولێكی تایبه‌تی ئینگلیزی و له‌لایه‌ن رێكخراوی قازانج نه‌ویسته‌وه‌ به‌ هاوكاری سه‌نته‌ره‌كانی زمانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

ئه‌مه‌ش ده‌قی رێنماییه‌كه‌یه‌:

Back to top button