شاسوار بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چیه ئێستا پاره‌تان ناده‌مێ بۆیه دز و خراپم
له ئێستادا په‌یوه‌نده‌یكانی نێوان حزب و لایه‌ن سیاسیه‌كانی سنوری سلێمانی پڕه له ململانێ‌و یه‌كێتری شكاندن به جۆرێك كه له میدیاكان یه‌كتر به دز و قه‌رزار حزبی چه‌قۆ وه‌شێن ناو ده‌به‌ن ته‌نانه‌ت, كار له‌سه‌ر زه‌قكردنه‌وه‌ی كیشه ناوخۆیه‌كانی یه‌كتری ده‌كه‌ن.
له كۆمێنێتك كه شاسوار عه‌بدوالواحید سه‌رۆكی جولانه‌وه‌ی نوێ كه پێشوتر وه‌ك كادرێكی گۆڕان مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد, ده‌نوسێت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تا پاره‌م پێان ده‌دا, له به‌رامبه‌رم بێده‌نگ بوو به‌ڵام ئێستا كه پاره‌یان پێناده‌م دزو قه‌رزدارم له تێگه‌یشتی ئه‌وان.
هه‌روه‌ها بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌نوسێت عه‌یبه واز له جنێو بێنن, بۆچی كه‌سێك له‌گه‌ڵتان بێت باشه به‌ڵام كه له‌گه‌ڵتان نه‌بێت پیاو خراپه, به‌سه واز له جنێو بێنن, به‌مه خۆتان سوك ده‌كه‌ن واز رابردوو هاوكارێكی پێشوتان ناشرین ده‌كه‌ن
ده‌شلێت هه‌شت ساڵ پالپشتی گۆڕان و ده‌نگم به گۆڕان داوه هاوكاری ماددی و مه‌عنه‌وییم به گۆڕان داوه, ئێستا عه‌یب ناكه‌ن پێم ده‌لێن پاره خۆر كه هاورێی نه‌وشیروان بووم.
هه‌روه‌ها ده‌لێت توشه‌ره‌فتان من پاره خۆرم یان سه‌ركرده‌و په‌رله‌مانتاره‌كانتان كه هه‌موو رۆژ له‌به‌رده‌م ده‌رگای كۆمپانیاكه‌م كه‌وتبوون تا شوقه‌یه‌كیان پێبده‌م, ئیتر گۆڕان سنورێك بۆخۆی دانه‌نێت هه‌موو شتێك ئاشكرا ده‌كه‌م