بەرپرسێكی كورد لە خورماتوو ئاواره‌ گه‌ڕاوه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی حه‌شدی توركمانی و په‌لاماری داعشیان له‌سه‌ره‌

 

له‌ دوای خیانه‌تی 16ـی ئۆكۆتبه‌ر و داگیركردنی كه‌ركووك و خورماتوو له‌ لایه‌ن سوپای پاسداران و حه‌شدی شه‌عبی, ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیانی كورد ئاواره‌ بوون, دوای گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ان جارێكی دیكه‌ مه‌ترسیان له‌سه‌ره‌ ئەندامێكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەریش دەڵێت “هەرچەندە لەئێستادا نزیكەی 80%ی ئاوارەكانی خورماتوو گەڕاونەتەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان، بەڵام لە دۆخێكدان چارەنوسیان نادیارەو لەبەردەم هەڕەشەی پەلاماری داعش و حەشدی توركمانیدان”.
حەسەن بارام ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی هاوپەیمانی رایگەیاندووه‌، هاووڵاتیانی خورماتو لە دڵەڕاوكێدان و حاڵی حاز چارەنوسیان نادیارەو لەبەردەم هەڕەشەی پەلاماری داعش و حەشدی توركمانیدان، وتیشی “لەدوای روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە وردە وردە دەسەڵات لەو شارەدا لە كورد وەردەگیرێتەوە و لە فەرمانگە جیاجیاكانی ئەو قەزایەدا چەندین بەرپرسی توركمانی شیعە دانراون”.
راشیگەیاند، تائێستا حكومەتی هەرێم و هێزە سیاسییەكان نەیانتوانیوە، فشارێكی ئەوتۆ لەسەر بەغدا دروست بكەن بۆ ساڕێژكردنی برینی جەستەی خورماتو.

Back to top button