جه‌مال شوكر : ھەم وەك كەركووكییەكان ھەمیش وەك كورد لە غیابی پارتی زیانی زۆرمان كردووە

دوای ئه‌و بارودۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ی گروپی خیانه‌تكاری ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ناو یه‌كیتی له‌ كه‌ركووك درووستیان كردوسنوری ناوچه‌كانی ماده‌ی ١٤٠ یان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ عێراق و ئێرانییه‌كان كردوو و سه‌ره‌نجام بووه‌ هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ بۆ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

جەمال شوكر، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی ۲ی كەركووكی یەكێتی ڕایگه‌یاند:” لەسەرەتاوە پێمان خۆشبووە، كە ھەموو حزبە كوردستانییەكان بگەڕێنەوە كەركووك بەتایبەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، ھەم وەك كەركووكییەكان ھەمیشە وەك كورد لە غیابی پارتی زیانی زۆرمان كردووە”.

جێگری بەرپرسی مەڵبەندی ۲ی كەركووكی یەكێتی ڕاشیگه‌یاند:” داوامانكردووە پارتی بۆ كەركووك بگەڕێتەوە و ئەنجوومەنی پارێزگا كارابكەینەوە، لەبەر ئەوەی ئەو نەھامەتییەی ئێستا بەسەر كەركووك دەھێندرێ بەشێكی زۆری لەسەر ئەنجوومەنی پارێزگایە، دەبوایە ئەنجوومەنی پارێزگا گەڕابایەوە كەركووك و پارێزگارێكی كورد دانرابووایە”.

جه‌مال شوكر گوتیشی : “لە دوای ۱٦ی ئۆكتۆبەرەوە لە كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دیكەی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم كێشەی زۆر بۆ كورد و دەستكەوتە بەدیھاتووەكان دروستبووە، بۆیە ئێمە پێشوازی گەرم لە گەڕانەوەی پارتی دەكەین و پێویستە ئەنجوومەنی پارێزگا كۆببێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانین پارێزگارێكی كورد ھەڵبژێرین”.

Back to top button