په‌یامی هاوخه‌می سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوای جۆن مه‌كین

سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی هاوخه‌می به‌بۆنه‌ی كۆچی دوای سیناتۆر ” جۆن مه‌كین” بڵاوكرده‌وه‌

سه‌رۆك بارزانی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامی هاوخه‌می و نیگه‌رانی بۆ كۆچی دوای ” جۆن مه‌كین ” بڵاوكرده‌وه‌و نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت:” زۆر خەمبارم بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی جۆن مەکین، سیناتۆری ئەمریکی”.

هاوكات له‌ په‌یامی هاوخه‌میدا سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌ پشتیوانی و هاوڕێیه‌تی نزیكی “جۆن مه‌كین ” كردووه‌ته‌وه‌و ده‌شڵێت:” بۆ هەمیشە لە بیری خەڵکی کوردستاندا دەمێنێتەوە“.

له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی نوسیویه‌تی :” رۆحی شاد بێت “.

جۆن مەککین گەورەسێناتۆری کۆمارییەکان له‌ ولایه‌تی ئاریزۆنا، قاره‌مانی شه‌ڕی ڤێتنام و پاڵێوراوی پێشووی حیزبی كۆماری بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا له‌ ساڵی 2008ـدا بوو كه‌ پاش دوو ساڵ به‌ربه‌ره‌كانێی دژوار له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مێشك، سه‌رئه‌نجام به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ٢٦ی ٨ی ٢٠١٨، لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجە، کۆچی دوایی کرد.

 

Back to top button