نێچیرڤان بارزانی : هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆی دا ئه‌نجام ئه‌درێت
سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی پێشوازیی لە نێچرڤان بارزانی و شاندی پارتی ده‌كات و كۆده‌بنه‌وه ئامانج له كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان شاندی پارتی و یه‌كگرتووی ئیسلامی، ڕاگۆڕینەوەیە لەبارەی چۆنیەتیی بەشداریکردنی هەرێمی کوردستان لە حکوومەتی نوێی عێراق، هاوکات ئەو پرۆژەیەی کە پارتی و یەکێتی بۆ چۆنیەتیی بەشداری لە حکوومەتی عێراقدا ئامادەیان کردووە، لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان دەخرێتە بەباس.
لە کۆبوونەوەکەی نێوان شاندی پارتی به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچرڤان بارزانی و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستاندا جەخت لەوە کراوەتەوە کە هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا بكرێت و لایەنە کوردستانییەکان بە پاکێجێکی نیشتمانی و بە یەکگرتووییەوە بچنە بەغدا کە ویست و داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان بەرجەستە بکەن.
لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشدا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان ، ڕایگەیاند:” کە سەردانی لایەنەکانی دیکەش دەکەن و دەستپێشخەریی سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکان بە ”جێگەی ڕێز“ وەسف کرد.
سه‌باره‌ت رێكه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی بۆ دواخستنی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان نێچیرڤان بارزانی ڕەتی کردەوە و گووتی: ”ئێمە ڕێکنەکەوتووین لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنەکان. تائێستا کەس بە فەرمی داوای دواخستنی هەڵبژاردنی لە ئێمە نەکردووە. مەوقیفی ئێمە لە حکوومەتیش ئەوەیە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا دەکرێ و هیچ لایەنێکیش داوای لە من و حکوومەت نەکردووە. قسە هەیە و شت هەیە، هەموو ئەوانە لە بەینی خۆیان کردوویانە و کەس بە فەرمی داوای نەکردووە“.
لە بارەی چوون بۆ بەغداو به‌شداریكردن له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت ”پێمان خۆشە هەموومان پێکەوە بچینە بەغدا، وەفدی یەکێتی و پارتی دەچن، حەزی ئێمە ئەوەیە هەموو لایەنەکان پێکەوە بچین، یان ئەگەر پێکەوەش نەچووین، مەوقیفمان یەک بێت“.
ری خۆیه‌وه سەڵاحەدین بەهادین باسی لە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: ”هەڵبژاردن مافێکی نەتەوەیی و یاسایی خەڵکی کوردستانە، ئەسڵ ئەوەیە لە کاتی خۆیدا بکرێت، قسە هەیە دوابخرێت ئێمە لەگەڵ ئەوەین کە ٣٠ی ٩ هەڵبژاردن بکرێت، ئەگەر دوای گفتوگۆکە هەڵوێست درا بگۆڕدرێت، داوا لە حکوومەت دەکەین پێیدا بچێتەوە“.
شاندی پارتی دیموكراتی كوردیتان دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی سه‌ردانی كۆمه‌لی ئیسلامی و لایه‌نه‌كانی تریش ده‌كات ،لای خۆیه‌وه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له گۆران و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵحی كردووه.