سۆران سێوه‌كانی: گۆڕان پرۆژەیەکی شەخسی نەوشیروان مستەفا بوو بە وەفاتی ئەو گۆڕان بۆتە فارگۆنێکی بەتاڵ
سۆران سێوکانی، توێژه‌ر لە بواری ئیسلامی سیاسی لە هه‌ژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک له پۆسێكیدا به ناونیشانی ( بۆچی دەڵیم گۆڕان بیانوی مانەوەی نەماوە؟ ) نووسیویەتی و ده‌ڵێت: ” گۆڕان حزبێکی تەقلیدی نەبوو، بەڵکو بۆ چەند ئامانجێک هاتە بوون کە لەهەموویدا شکستی هێناوە”.
له‌به‌شیكی تری نوسینه‌كه‌یدا سۆران سێوه‌كانی نوسیویه‌تی :” ئەساسی دامەزراندنی گۆڕان په‌كخستنی ئۆپۆزسیۆن و هیچ مانایه‌كی بۆ ئۆپۆزسیۆن بوون نه‌هێشته‌وه ، دژی سیستمی بەبنەماڵەکردنی دەسەلات بوو بەڵام خۆیشی هەمان ڕەوتی گرتە بەر، ویستی سلێمانی بکاتە حکومەتێکی لامەرکەزی سەر بەبەغدا لەوەشدا شکستی هێنا،مەبەستی سەرەکی گۆڕان تێکشکاندنی یەکێتی و پارتی بوو،بەڵام بینیمان پارتی لەئێستایدا لەهەموو کاتێکی بەهێزترە ، یەکێتیش بەرەو بەهیز بوونەوە دەچێت”.
له كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا توێژه‌ره‌كه‌ی بواری ئیسلامی سیاسی ده‌شڵێت:” گۆڕان پرۆژەیەکی شەخسی نەوشیروان مستەفا بوو بە وەفاتی ئەو گۆڕان بۆتە فارگۆنێکی بەتاڵ لەهەر مانایەك، گۆڕان هاواری دەکرد بۆ دیموکراسیەت و هەڵبژاردن کەچی ئێستا خۆی دژی هەڵبژاردن وەستاوەتەوە، گۆڕان بەحساب بزوتنەوەی لاوان بوو کەچی ئێستا بە ئیعتیرافی خۆیان بۆتە خەڵوەتگەی پیری ….و هیتریش”.
بزوتنەوەی گۆڕان لە چەقی بوون بە ناوەندی سیاسیەوە لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەو پەڕی بێ توانای، بەجۆرێک ئێستا ناتوانێت بڕیارەکانی ناخۆی بزوتنەوەکەی یەکلای بکاتەوە نەوەک ببێت بە مەرجەعێک بۆ پرس و ڕاپێکردن، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ساڵى ۲۰۰۹ له‌سه‌ر ده‌ستى نه‌وشیروان مسته‌فا دروست بوو، له‌و كاته‌وه به‌شدارى پرۆسه‌ى سیاسیى و په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات، له ۱۹ى ئایارى ۲۰۱۷دا نه‌وشیروان مسته‌فا كۆچى دوایى كرد و له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى دواى ئه‌ویشدا له ۱۲ى ئایاری ئه‌مساڵ، گۆڕان شكستێكى گه‌وره‌ى خوارد.