خامنه‌یی به‌ڵێن بێت تۆڵه‌ی ئه‌هواز له سعوودیه و ئیمارات بكه‌ینه‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/09/1-107.jpg)
عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری ئاینی ئێران، رایگه‌یاند كه ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر شاری ئاهوازی سه‌ر به پارێزگای خوزیستان، ده‌ستی هه‌ریه‌ك له عه‌ره‌بستانی سعودیه و ئیماراتی له پشته.
خامنه‌یی له وتارێكی له مه‌راسیمی پێشوازیكردن له وه‌رزشوانانی وڵاته‌كه‌ی كه به‌شداری ئۆڵۆمپیاتی ئاسیا 2018یان كردبوو له ئیندۆنیزیا باسی له هێرشه‌كه‌ی شاری ئه‌هواز كرد و وتی: “ئه‌م چالاكییه قێزه‌ونه كاری ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له عێراق و سووریا فشاریان خراوه‌ته سه‌ر و پێویستیان به یارمه‌تییه و له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پشتیوانی ده‌كرێن، ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر شاری ئاهوازی سه‌ر به پارێزگای خوزیستان، ده‌ستی هه‌ریه‌ك له عه‌ره‌بستانی سعودیه و ئیماراتی له پشته”.
خامنه‌ی له درێژه‌ی وتاره‌كه‌ی وتی: “بكه‌ری ئه‌و هێرشه به قورسترین شێوه سزا ده‌ده‌ین”.