كۆبوونه‌وه‌ی بارزانی و ئاشتۆن كاته‌ر كۆتایی هات
خواكوڕك
چه‌ند خوله‌كێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به‌كۆتا هات و به‌رپرسانی هه‌رێمیش ئه‌نجامه‌كانی به‌رزده‌نرخێنن.
فواد حسین له چاوپێكه‌وتنێكی میدیایی سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند، “ئەو تەوەرانەی باسکران کە پەیوەندییان بە شەڕی رزگارکردنی موسڵەوە هەبوو، لەگەڵ ئەو سەرکەوتنانە بەدەستهێنراون لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەو شەڕەدا”.
فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بە رووداوی راگەیاند، وەزیری بەرگری ئەمریکا دەستخۆشی لە هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە بەبۆنەی ئەو سەرکەوتنانەی بەدەستیان هێناوە، جیا لەوە کۆمەڵێک پرس باسیان لێوەکرا، کە پەیوەندییان بە چۆنیەتی هاوکاریکردنی پێشمەرگە لەم قۆناخەدا هەبوو، جارێکی دیکە ئەو پێویستیانەی پێشمەرگە هەیەتی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و، وەزیری بەرگری ئەمریکاش بەڵێنیدا خۆی گرنگی بەو پرسە بدات، بە تایبەت ئەو پێویستیانەی ئێستا لە شەڕ هاتوونەتە پێشەوە”.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، “گللەییەکانمان بە تایبەت لەرۆژی 20ی مانگ بوو، کە بەپێی پێویست پشتیوانی ئاسمانی هێزی پێشمەرگە نەکرا، ئەمەمان بە دوورودرێژی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا باسکرد، بەڵام لە دوو رۆژی رابردوودا هێزەکانی هاوپەیمانان بە تایبەتی ئەمریکییەکان بە سەختی بۆردوومانی پێگەکانی دوژمنیان کردووە، پێشتریش پشتیوان بوونە، بەڵام لە 20ی مانگ دیارە گرفتێک هەبووە و ئەوەش چارەسەرکرا”.