نێچیرڤان بارزانی: سۆران ناوچه‌ی كوردستان پارێزانی پارتییه
له میانه‌ی به‌رێوه‌چوونی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كانی پالپشتی بۆ لیستی 183 پارتی دیموكراتی كوردستان, ئه‌مڕۆ له شاری سۆران به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌زاران كه‌س له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی به‌ڕێوه‌چوو.
نێچیرڤان بارزانی له گوتاره‌كه‌یدا كه بۆ ئاماده‌بووانی پێشكه‌شكرد گوتی” دڵسۆزان و خه‌ڵكی كوردستانپارێزی پارتی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، مایه‌ی شانازی ئێمه و مرۆڤایه‌تییه، ئێره به‌شێكه له یه‌كه‌م شوێنی ژیان و گه‌شه‌ی مرۆڤ، ئێستا رووی شوێنه‌وارناسانی جیهان له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ره و پێش هه‌فته‌یه‌ك كه‌للـه‌سه‌ری یه‌كه‌م مرۆڤ دۆزراوه‌ته‌وه و مرۆڤ لێره‌وه ده‌ستی به ژیان كردووه. رواندز مێژووێكی سه‌نگینی هه‌یه، هه‌موومان ناوبانگی خانزادی سۆرانمان بیستووه و خانزاد سیمبولی ژنانه و بارزانیش هێمای به‌رخودانه. چۆمان و باڵه‌كایه‌تی یه‌كه‌م لانكه‌ی شۆڕشی سه‌رتاسه‌ری كوردستانه، سۆرانیش ناوچه‌ی كوردستانیپارێزانی پارتییه, نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیان له گونده‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ن, وه‌كو گونده‌كانی هاودیان و دیانا و بێدیال. هه‌موو بستێكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره شوێنی رێكخستنه‌كانی پێشمه‌رگه‌كانی پارتی بووه، نه‌وه دوای نه‌وه خه‌ڵكی به توانا له‌م ده‌ڤه‌ره هه‌ڵده‌كه‌ون و ده‌بنه مایه‌ی پێشكه‌وتنی كوردستان، زانكۆی سۆرانیش نموونه‌ی پێشكه‌وتنه و ساڵ به ساڵیش له گه‌شه‌سه‌ندندایه، به هاوكاری حكوومه‌ت پرۆژه‌ی باش جێبه‌جێ كراون و زیاتریش جێبه‌جێ ده‌كرێت. به تایبه‌تیش له رێگه‌ی پرۆژه‌ی گه‌شتیارییه‌وه بۆ زیادكردنی هه‌لیكار، رێگاوبان باشتر ده‌كه‌ین و بایه‌خی زیاتریش به ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌ده‌ین و ژماره‌یان زیاتر ده‌كه‌ین. ده‌روازه‌ی سنووری توركیا له مێرگه‌سۆر ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌رچیش بكه‌ین قابیلی خه‌باتی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه هێشتا كه‌مه، رۆژ به رۆژیش شانازیبوون به پارتیبوونه‌وه زیاتر ده‌بێت.
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: پارتی باوه‌ڕپێكراوترین رێكخراو و بزووتنه‌وه‌ی ریككه‌وتن و ئاشتی و ئاوه‌دانی كوردستانه، ئێستاش پارتی پلانێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌یه بۆ گه‌شه‌پێدانی زیاتری كوردستان. له بیرتانه له ساڵی 1991 سه‌رۆك بارزانی له كۆنه‌فڕۆكه‌خانه‌ی دیانه به ئێوه و خه‌ڵكی كوردستانی گوت: من لێره‌م تا دوا دڵۆپه خوێن، ئێوه‌ش لێره‌بن، ئه‌وكات هه‌ر خۆیشی سه‌رپه‌رشتی تێكشكاندنی رژێمی كرد و ئێستاش تانكه تێكشكاوه‌كان له‌وێ ماون و نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازین بۆ خه‌ڵكی كوردستان. ساڵی رابردووش هه‌ندێك خه‌ڵك له ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه هه‌واڵی گرتنی هه‌ولێر و كه‌وتنی قه‌ڵای هه‌ولێریان بڵاوده‌كرده‌وه، له سحێلا و پردێ هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئێوه خه‌ونی تێكشكاندنی پارتییان وه‌ك ده‌یانجاری دیكه كرد به خه‌ونی حوشتر.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا جێگری سه‌رۆكی پارتی دووپاتیكرده‌وه، له كاتێكدا نه‌یارانی پارتی هه‌وڵیانده‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌ملا و ئه‌ولا رێكده‌كه‌وتن، بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم لاواز بكه‌ن، به‌ڵام ئێمه و پارته‌كه‌ی ئێوه‌ش، ئابلۆقه‌ی ئاسمانیمان هه‌ڵگرت، په‌یوه‌ندییه‌كانمان كرد، قه‌رزه‌كانمان دایه‌وه، پاشه‌كه‌وتی مووچه‌مان كه‌مكرده‌وه، هه‌واڵی خۆشتریش به‌ڕێوه‌یه و به پشتیوانی ئێوه به‌هێزتریش ده‌بینه‌وه. له‌و بارودۆخه سه‌خته‌دا، كه ناحه‌زان خه‌ونییان به نه‌هێشتنی پارتییه‌وه ده‌بینی، به‌شداریمان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كرد، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ناحه‌قییان به‌رامبه‌ر به ئه‌ندامان و كادیرانی پارتی له ناوچه كوردستانییه‌كان، وێڕای ساخته‌كاری و فه‌وتاندنی زۆر له ده‌نگه‌كانمان، پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێوه، بووه حزبی براوه‌ی یه‌كه‌م، نه‌ك هه‌ر له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو له هه‌موو عێراق. ئه‌و سه‌ركه‌وتنه نه‌ده‌كرا ئه‌گه‌ر به پشتیوانی و خۆڕاگری و دڵسۆزی ئێوه نه‌بوایه له‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگداندا، پارتی له ئارامیدا گه‌شه‌ده‌كات، چونكه پارتی حزبی ئاشتی و ئاوه‌دانییه، بۆیه ئێستاش به هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كان و زلهێزه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ڵێین: ده‌مانه‌وێ هاوبه‌شی راسته‌قینه بین له ئارامی و سه‌قامگیری گه‌لی عێراق، چونكه سوودی پارتی له ئارامیدایه.
هه‌ولێری خۆشه‌ویست كه پایته‌ختی هه‌رێم و ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی پارتییه، نیشانه‌ی مه‌ردایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانه، كلیلی ته‌واوی پرسه‌كانه، هیچ لایه‌نێك به‌بێ هه‌ولێر سه‌ركه‌وتوو نابێت، ئێمه ئێستا ده‌مانه‌وێت هێزی هه‌ولێر به‌كاربهێنین بۆ رێككه‌وتنی ته‌واو له هه‌رێمی كوردستان و عێراق. كه مافه‌كانی كورد و گه‌لی عێراق بنه‌مای ئه‌و رێككه‌وتننانه بن، نه‌ك رێككه‌وتنی ژێر به ژێر سه‌فقه‌ی هه‌رزان و تایبه‌ت و كه‌سی. به هه‌مووان ده‌ڵێین پارتی حزبێك نییه ده‌رفه‌تی ستراتیژی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بقۆزێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان كردبا، زۆر له‌مێژ بوو هه‌موو شتێكمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان ته‌واو كردبوو، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت هه‌موو شتێك به هاوبه‌شی بڕیاری لێبدرێت، نامانه‌وێت پۆسته‌كانی به‌غدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی به‌كاربهێنرێن، به‌ڵكو ده‌بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل بێت. من ئه‌مڕۆ لێره‌م، چونكه ئێوه له‌گه‌ڵ كوردستان و پارتی بوون، به‌راستی كوردستانیپارێز بوون، به پشتیوانی ئێوه و خه‌ڵكی كوردستان،
ده‌مانه‌وێت سه‌ركه‌وتنی پارتی گه‌وره‌تر بكه‌ین، له چوار ساڵی رابردوودا، روونتر به هه‌مووان به‌دیاركه‌وت، كه‌س هێنده‌ی پارتی چاوی له پاراستن و ئازادی قه‌واره‌ی كوردستان و ئازادی خه‌ڵكه‌كه‌ی نییه، ئیستاش ده‌مانه‌وێت به‌ده‌نگه‌كان خۆتان كورسییه‌كانی پارتی له په‌رله‌مان زیاد بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مان به‌رگری له مافه‌كانتان بكه‌ین و خزمه‌تی زیاترتان بكه‌ین، بۆیه ده‌نگبده‌ن به لیستی 183ی پارتی دیموكراتی كوردستان. له پێناو ئاوه‌دانی و ئارامی، له پێناو خۆنه‌چه‌ماندن و سه‌رفرازی، له پێناو به‌هێزكردنی قه‌واره‌ی كوردستان، له پێناو خزمه‌تگوزاریی و ئاوه‌دانی، ده‌نگ بده‌ن به پارتی دیموكراتی كوردستان. له پێناو ئاسایش و ئارامی، به‌رده‌وامبوونی پێكه‌وه‌ژیان، خۆشی و خۆشگوزه‌رانی، ئازادی زیاتری كوردستان، ئه‌مڕۆ لێره‌دا له‌گه‌ڵتان كۆبوومه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ بده‌ن به كاندیدانی پارتی و ده‌نگ به لیستی 183 بده‌ن. له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان و دوارۆژێكی باشتر و ئازاد بۆ منداڵه‌كانتان، پێكه‌وه ده‌نگده‌یده‌ین به لیستی 183ی پارتی دیموكراتی كوردستان. ده‌زانم له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، هه‌ندێك له ده‌نگده‌رانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره نه‌چوونه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، ئه‌مڕۆ هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی پێتان بڵێم بڕۆنه سه‌ر سندووقه‌ه‌كانی ده‌نگدان و هه‌ریه‌كه‌مان هه‌موو ئه‌وانه هان بده‌ین ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانییان هه‌یه بچنه سه‌ر سندووق و یه‌ك ده‌نگیش بۆ ئێمه گرنگه، ده‌مه‌وێ له رۆژی 30ی ئه‌یلوول،
هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كردتان، ئه‌وجاره‌ش ده‌بێت به ناحه‌زان بڵێن پارتی یه‌كه‌می بێ ركابه‌ره و یه‌كه‌می هه‌موو كوردستان و عێراقه.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاره رۆژی 30ـی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه بچێت، پارتی دیموكراتی كوردستان ئاهه‌نگ و كه‌رنه‌ڤاڵه جه‌ماوه‌رییه‌كانی چڕتر كردووه و ده‌یه‌وێت كاندیده‌كانی باشتر به جه‌ماوه‌ری كوردستان بناسێنێ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ژماره‌ی كورسییه‌كانی بگه‌نه رێژه‌یه‌ك به ئاسانی بتوانێت كارنامه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات و به‌رده‌وام ده‌ڵێت: “بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز” ئامانجی حزبه‌كه‌یه.
له كه‌مپه‌ینه‌كانی بانگه‌شه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیش، خه‌ڵكی سۆران به‌شێویه‌كی فراوان به‌شدارییان كرد و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆش ئاهه‌نگێكی به‌جۆشوخرۆش به‌رێوه بچێت.