پارتی بۆ یهكێتی:دهتانهوێت تەها محێدینێكی تر ببهنهوه بهغدا
له ماڵپهری فهرمی پارتی دیموكراتی كوردستاندا وتارێك بهناوی چاودێرێك بڵاو كراوهتهوه لهناونیشانی”هێنانەوەی تەها محێدینێكی تر؛ (لەژێر ڕۆشنایی قسەكانی بەرهەم و سەعدی پیرە)، تێیدا هاتووه”دانانی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەبێ لە دەستی کورددا بێت و بە میکانیزمێکی کوردستانیانە کاندیدی بۆ دەستنیشان بکرێ و بە ئیجماعی هێزە کوردستانییەکان و لەنێو ماڵی کوردیدا بڕیاری لێ بدرێت، ئەوانەی مل بۆ ئەو میکانیزمە کوردستانییە نادەن، دەیانەوێ وەک جاری جاران (تەها محێدین مەعرووف)ێکی گوێ لەمستی غەیرەکورد لە بەغدا وەک سەرکۆمارێکی کارتۆنی دامەزرێنن. بەو جۆرەش پۆستەکە لە جیاتی پارێزەری بەرژەوەندیی کورد، دەبێتە پۆستی بزنس و پارە كۆكردنەوە بۆ چەند شەخسێك و دەبێتە مەترسی و چەکێک دژی کورد و بەرژەوەندییەکانی و لە هەموو مانایەکیش بەتاڵ دەبێتەوە.
ههر له وتارهكهدا باس لهوهش دهكاتـ”پۆستی سەرکۆمار بەش و ئیستیحقاقی میللەتی کوردە نەک ئەشخاس و بنەماڵە و حزبێکی دیاریکراو، بەرهەم ساڵح و ئەو حزبەی کاندیدی کردووە، بە ڕازینەبوونییان بەو پێشنیازەی کە پۆستەکە لەلایەن فراکسیۆنە کوردستانییەکان یەکلا بکرێتەوە، دەیانەوێ ئەو پۆستە لە دەستی کورد دەربهێنن و خەڵکی تر بڕیاری لێ بدات، چونکە پێیان وایە ئەگەر بڕیارەکە کەوتە دەست خەڵکی دیکە و کۆی پەرلەمانتارانی عێراق، ئەوکات چانسی کاندیدەکەی ئەوان زیاتر دەبێ نەک کاندیدێکی کوردپەروەر و دڵسۆزی کوردستان”.
له وتارهكهدا ئاماژه بهوهش دهدات”پێداگیریی ناڕەوا و بێبەهانەی یەکێتی لەم مەسەلەیەدا، جگە لە هەوڵی كەڵەگایی و ملهوڕی، شتێکی دیکە نییە و قابیلی قبووڵ نییە و سەریش ناگرێ. ئەو ئیتیفاقە کۆنەی باسی دەکەن، کاتی خۆی بۆ تەوافوقی نێوان مام جەلالی رەحمەتی و سەرۆک بارزانی بوو، ئێستا نە مام جەلال ماوە كە پۆستەکە بۆ ئەو بێت، نە سەرۆک بارزانییش سەرۆکی هەرێمە. هەموو لایەك چاك وەبیریانە كە هەڵوێست و دژایەتیی یەکێتی لە بیستوسێی حوزەیرانی 2015، لە بابەتی سەرۆكایەتیی هەرێم كۆتایی بەو ڕێكکەوتنە هێنابوو و، ئێستا یەکێتی ناتوانێ تەشەبوسی پێبکات.
حاڵی حازر، بۆ ئەوەی ئەو پۆستە لە دەست کورد دەرنەچێ و لە نرخ و بەها بەتاڵ نەبێتەوە و نەبێتە کارتۆنی، تەنیا سێ رێگە لە پێشە: یا ئەوەتا کۆدەنگیی هێزە کوردستانییەکان لەسەر یەک کاندید دروست بێت، یان فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا لە نێو خۆیاندا یەک لە کاندیدەکان هەڵبژێرن، یانیش ئەوەتا بابەتەکە وەک ئیستیحقاقی ئینتیخابی بۆ حزبی یەکەمی براوە کە پارتی دیموکراتی کوردستانە یەکلا بکرێتەوە.
له كوتای وتارهكهشدا نووسهر وتار دهنووسێ”لەم میکانیزمانە بترازێ، هەر پێداگیری و بەزۆر سەپاندن و عینادیێکی یەکێتی، کە پێداگیرییەکی ناحەق و ناڕەوایە و بێڕێزییە بە دەنگ و ئیرادەی خەڵک و، ئەوەیشیان بۆ ناچێتە سەر.