هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د پشت ده‌كاته‌ به‌رهه‌م ساڵح

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پشتیوانیی بۆ پێشنیارەكەی سه‌رۆك بارزانی ڕاگەیاند كە داوایكردبوو كاندیدی كورد بۆ سەرۆك كۆمار بە دەنگدان لەناو فراكسیۆنە كوردستانییەكان یەكلایی بكرێتەوە.

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد كە خاوەنی قسەی كۆتایی ماڵی تاڵەبانییەو كاریگەریی هەیە بەسەر بڕیارەكانی حزبەكەیەوە، لە ڕاگەیەندراوێكدا تەئكید لە یەكڕیزی نێوان پارتی‌و یەكێتی دەكاتەوەو دەڵێت”لەسەر بنەمای پاراستنی یەكڕیزی و لەبەرئەوەی مەسەلەی كاندیدكردنی سەرۆك كۆمار لەمكاتەدا خەریكە دەبێتە هۆكاری تێكدانی ئەو یەكڕیزییە لەنێوان یەكێتی و پارتیدا، بە باشی دەزانم كە ڕێككەوتن هەبێت لەسەر یەك كاندید بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق. بۆ ئەم مەبەستەش لەلایەن هەموو نوێنەرانی هێزە سیاسییەكانی كوردستان لە بەغدا ئەو كاندیدە دەستنیشان بكرێت.”

هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت :” “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان وەكو دوو هێزی سەرەكی هەمیشە بە یەكهەڵوێستی و هاوپەیمانی دەستكەوتەكانی خەڵكی كوردستانیان بەدیهێناوە.”

ئه‌م پشتیوانییەی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دوای ئەوەدێت بەرهەم ساڵح كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار ،ئەو پێشنیارەی ڕەتكردەوەو سورە لەسەر ئەوەی لە ناو پەرلەمانی عێراق ئەو پرسە یەكلایی بكرێتەوە.

پشتكردنە بەرهەم ساڵح لەلایەن هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، دوای ئەوەدێت بەرهەم ساڵح بە دەنگی ۲٦ئه‌ندامی سەركردایەتی یەكێتی بووە كاندیدی فەرمی ئەو حزبە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار،به‌رهه‌م ساڵح بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق گەڕاوەتەوە ناو یەكێتی‌و وازی لە قه‌واره‌كه‌ی هێنا كە كەمتر لە ساڵێك بوو دایمه‌زراندبوو.

Back to top button