خه‌سره‌و گۆران : به‌هۆی ڕه‌وشی خراپی سلێمانی ئه‌نجامه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ده‌ستی كۆمسیۆن
خه‌سرۆ گۆران، به‌رپرسی ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى ديموكراتى كوردستان، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، ئه‌نجامى ده‌نگدانى هه‌ڵبژاردنى ۳۰ى ئهيلوولى تايبه‌ت به پارتى ديموكراتى كوردستان راگه‌ياند.
به‌رپرسی ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى ديموكراتى كوردستان، ڕایگه‌یاند:” كۆى ۱۲٦۰ بنكه‌ى ده‌نگدان، زانياريان به‌ده‌ست گه‌يشتوون، جگه له ۲٦۵ بنكه كه زۆربه‌يان له سلێمانين و به هۆى ره‌وشى دوێنێ ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان له سلێمانى نه‌توانراوه ئه‌نجامه‌كان بگه‌ن و ته‌نانه‌ت نه‌دراونه‌ته كۆميسيۆنيش ، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ياسايه و ئێمه سكاڵامان تۆمار كردووه و هيوادارين كۆميسيۆن وه‌ڵامى سكاڵاكانمان بداته‌وه و قبوڵيش ناكه‌ين مافمان بفه‌وتێت”.
خه‌سره‌و گۆران گوتی :” له % ۸۰ ـی ده‌نگه‌كانمان جياكردووهتهوه، ته‌نيا ۲۰ له سه‌دى ده‌نگه‌كان ماوون و جيانهكراونهتهوه و ئه‌و ئه‌نجامه‌ى له‌به‌رده‌ستمانه ئه‌نجامى كۆى گشتى له‌سه‌دا هه‌شتاى ده‌نگدانه.
به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی ده‌شڵێت :” له رێژه‌ى له سه‌دا هه‌شتاى ده‌نگه‌كان پارتى توانيويه‌تى ۵۷۰ هه‌زار ده‌نگ كۆبكاته‌وه و ئه‌مه‌ش واته له سه‌دا ٤۵ى كۆى ئه‌و ده‌نگانه و جارێ ۲۰ له سه‌دى ده‌نگه‌كان ماوون، ره‌نگه دواى يه‌كلابوونه‌وه‌ى ئه‌وانيش رێژه‌ى پارتى گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا بێت، به پێى پێشبينى ئێمه له سه‌رووى ٤۰ له سه‌دى ده‌نگه‌كان ده‌هێنين و ره‌نگه له نێوان سه‌دا ٤۱ بۆ سه‌دا ٤٤ى ده‌نگه‌كان ده‌هێنين”.