په‌رله‌مانی عێراق پۆستی سه‌رۆككۆمار یه‌كلایی ده‌كاته‌وه
بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ۱ی۱۰ی۲۰۱۸ كاتژمێر ۸:۰۰ ئێواره ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له دانیشتنێكدا سه‌رۆككۆماری عێراق بۆ ٤ ساڵی داهاتوو ده‌ستنیشان بكات ، له‌كاتێكدایه محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رۆژی ۲ی۱۰ی۲۰۱۸ وه‌ك دوایین واده بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆمار دیاریكرد.
دوای ۱۵ ساڵ هێشتا لایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر كاندیدێكی یه‌كگرتوو بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆككۆمار رێكنه‌كه‌وتوون،یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو حزبه‌كه، تاك لایه‌نه و بێ پرس و راوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه به‌تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان كه پۆسته‌كه به ئیستیحقاقی خۆی ده‌زانێت، بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆككۆمار كاندیدیكرد.
پارتی بە فەرمی رەتی کردووەتەوە کاندیدەکەی یەکێتی قبوڵ بکات. بەرھەم ساڵح، دوای جیابوونەوەی لە یەکێتی و بۆ کۆکردنەوەی دەنگ بۆ لیستەکەی لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاندبوو، جارێکی دیکە ناگەڕێتەوە ناو ئەو حزبە، چونکە ”ئیسنان نابێ بێ حورمەتی بە دەنگی میڵەت بکات و سیاسەت لەسەر فێڵ بینا ناکرێت“.
لای خۆشیه‌وه سه‌رۆك بارزانی دكتۆر فواد حوسێن كاندید ده‌كات بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق . د.فواد حوسێن په‌یوه‌ندییه‌كی باش و فراوانی هه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش ، نزیكه ۱۷ ساڵه یاوه‌ری سه‌رۆك بارزانی كردووه‌و له سه‌ردانه‌كانیدا ،دفواد حوسێن ۱۳ ساله سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه و به‌فه‌رمی ئه‌ندامی هیچ حیزبێك نییه ،پێشتر یه‌كێتی بووه‌و له شه‌ری ناوخۆدا وازی له یه‌كێتی هێناوه‌و سه‌ره‌تایی ساڵی ۲۰۰۰ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و كوردستان و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستاندا هه‌یه .
ھەرچەندە ئەرکی سەرۆک کۆمار چاودێریکردنی جێبەجێکردنی دەستووری وڵاتە، بەڵام ئەو دوو سەرۆک کۆمارە نەیانتوانی گوشار بخەنە سەر حکوومەت بۆ جێبەجێکردنی گرنگترین بڕگەی ئەو دەستوورە بۆ گەلی کوردستان، کە بریتییە لە جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ی تایبەت بە ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ناوچەکانی دەرەوەی ئیسدارەی ھەرێمی کوردستان.
دوێنێ شاندێكی باڵای یه‌كێتی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گه‌یشتنه به‌غدا و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكیشه فوئاد حسێن و به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆچوونی به‌شێكی ھێزه‌كانی عێراق ئه‌وه بووه، پێیان باشه كورد یه‌ك كاندیدی هه‌بێت تا ئه‌وان له په‌رله‌مان ده‌نگی بۆ بده‌ن.
بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق، ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌گاته به‌غدا و هێشتا پارتی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ر له‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆمار له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یه‌كلایی بكرێته‌وه، پێویسته له‌لایه‌ن فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراقه‌وه یه‌كلایی بكرێته‌وه چونكه ئه‌و پۆسته پشك و ئیستیحقاقی كورده.