وردهكاری كێشهی عهبدوڵای مهلا نوری و گۆرینی كێلونی دهرگای ژووری سكرتاریەتی جڤاتی نیشتمانی گۆران
دوای گۆڕینی كێلونی دهرگاكهی عهبدوڵای مهلا نوری كێشهكانی ناوخۆی بزوتنهوهی گۆران قوڵتركردووهتهوهو باڵی ناڕهزایهتی بزوتنهوهی گۆڕان هۆشداری ئهدهن له ئهگهری زیاتری قوڵبونهوهی كێشهكان .
وردهكاری ڕووداوهكه :
رۆژی ۱۰ی۱۰ی۲۰۱۸ لەلایەن ئیدارەی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانەوە تەلەفۆن بۆ عەبدوڵای مەلانوری دەكرێت، پێی دهوترێت (كلیلی ژووری سكرتاریەتی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان رادەستی رێكخەری گشتی بزوتنەوەكە بكات) له وهڵامدا عهبدوڵای مهلا نوری دهڵێت:”ئەگەر كلیلی هەموو ژورەكانتان پێویستە و ژورێكی تر بۆ ئێمە دیاری دەكەن، ئاساییە، ئەگەرنا، كلیلتان بۆچیە ؟”.
دواترعەبدوڵای مەلا نوری تەلەفۆن دەكاتەوە و پێی رادەیەگەنن” شوفێرەكەی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كێلونی دەرگاكەی گۆڕیوە”.
دوای ئەو روداوە، هەریەكە لە (د. ئەمین بەكر، د. شێركۆ حەمەئەمین، رەوەز هەڵكەوت) دەچنە لای رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و لەبارەی هۆكاری گۆڕینی كێلونی دەرگاكەوە پرسیاری لێدەكەن، رێكخەری گشتی گۆڕان پێیان رادەگەیەنێت” عەبدوڵای مەلا نوری هیچ سیفەتێكی رەسمی و فەرمانێكی رەسمی نیە، ئەو ژوورە لۆبی تێدا دەكرێت، ئەوەش لەگەڵ بنەماكانی بزوتنەوەی گۆڕاندا یەكناگرێتەوە”.
لەبەرامبەردا ئەو سێ ههڵسوڕاوهكه بە رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دهلێن:” بەڵی ئەوان كۆبونەوە دەكەن و گفتوگۆ دەكەن لەسەر كێشەكانی گۆڕان، خۆ داعش كۆبونەوەی تێدا ناكات”.
لەبارەی ئەوەی عەبدوڵای مەلانوری هیچ سیفەتێكی رەسمی نییە، سێ ههڵسوڕاوهكه به عومهری سهید عهلی یان گوتووه: ” جگە لە عەبدولڕەزاق شەریف كە نەوشیروان مستەفا فەرمانی رەسمی بۆ دەركردووە، هیچ كەسێكی تر لەناو بزوتنەوەكەدا رەسمی نیە و فەرمانی كاركردنی بۆ دەرنەكراوە”.
ڕۆژی ۱۰ی ئەم مانگە ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، عەبدوڵای مەلانوری كه یەكێكه لەوانەی كە بەشداربووە لە نوسینی پرۆژەكەدا، ئاگاداركردوەتەوە كە كلیلی ژووری سكرتاریەتی جڤاتی نیشتمانی ڕادەستی مەكۆی سەرەكی بكاتەوە و هەمان ڕۆژ كێلونی دەرگای سكرتاریەتی جڤاتی نیشتمانی لهلایهن شۆفێری رێكخهری گشتی گۆرانهوه گۆڕداوه، ئەمە بەپێی بەیاننامەیەك كە ڕۆژی ۱۱ی ئەم مانگە كۆمەڵێك هەڵسوڕاوی گۆڕان بڵاویانكردوەتەوە و ئەم هەنگاوەیان بەسزای سیاسی ناوبردووەو هۆشداریشیان داوە لەوەی حزبەكەیان بەرەو حزبێكی داخراو دەبات و هەموو هەوڵێكی چاكسازی پەكدەخات، فەرمانەكەی عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی سەرەتا دەركردنی عەبدوڵای مەلانوری و هەڵسوڕاوەكانی تر بووە لە بزوتنەوەی گۆران دوایی گۆڕدراوە بۆ گۆڕینی كێلونی دەرگاكە.