سی ئێن ئێن: سعودیە دان بەکوشتنی جەمال خاشقچی دادەنێت

دوای جەمال خاشقچی رەخنەگرو رۆژنامەنوسی سعودی لەنێو کونسولخانەی وڵاتەکەی لە شاری ئەستەمبۆلی تۆرکیا، چارەنوسی وندەبێت، سەرچاوە میدیای و سەربازیەکانی تورکیا دەلێن لەنێو کونسولخانەی سعودیە کوژراوە، ئەگەر چی سعودیە لەسەرەتادا ڕەتی ئەو تۆمەتانەی کردەوە، بەڵام تۆڕی هەواڵی “سی ئێن ئێن”ی ئەمریكی ئاشكرای كرد دەوڵەتی سعوودیە ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی دان بەكوشتنی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی سعودیەدا بنێت.

بەگوێرەی تۆڕی “سی ئێن ئێن”، چەند سەرچاوەیەكی باڵا لە دەوڵەتی سعوودیەوە ئاشكرایان كردووە كە بەنیازن دان بەكوشتنی خاشقچیدا بنێن، ئەویش لە ڕێگەی هەڵبەستنی چیڕۆكێك بەوەی لە كاتی لێكۆڵینەوەدا لەگەڵی، گیانی لەدەست دابێت.

ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە پێش كەمێك مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەرەو سعوودیە بەڕێكەوت بۆ دیداری محەمەد بن سەلمان شازادەی سعوودیە.

لەوەتەی دووی ئەم مانگەوە جەمال خاشقی رۆژنامەنووسی سعوودی لەنێو كۆنسوڵگەی سعوودیە لە ئیستەنبۆڵ بێسەروشوێنە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممەش تیمێكی لێكۆڵینەوەی توركیا چوونە نێو كۆنسوڵگەكەوە و رایانگەیاندووە كە بەڵگەیان دەستكەوتووە لەبارەی كوژرانی خاشقچیەوە.

پێدەچێت كوژرانی خاشقچی بخرێتە ئەستۆی چەند كەسێكەوە لەنێو كۆنسوڵگەی سعوودی، بەشێوەیەك وەها پێشان بدرێ كە بەبێ بڕیاری بەرپرسە باڵاكانی سعوودیە، ئەم كوشتنە رووی داوە.

Back to top button