سەرۆكی پەرلەمانی ئەوروپا: پەیامێك بۆ هەولێر و بەغدا دەنێرێت

 

دوای بەڕێوەچوونی رۆژی دووەمی كۆبوونەوەی سەركردەكانی ئەوروپا لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا، ئاریشەكانی ئەمڕۆیی جیهان تاوتوێی لە بارەوەكرا, دوای كۆبوونەوەكەش لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، ئەنتۆنیۆ تایانی سەرۆكی پەرلەمانی ئەوروپا، پەیامی یەكێتی ئەوروپا بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق پەیامی ئاشتی و سەقامگیری و پێكەوەژیانە.

سەبارەت بە بەڕێوەچوونی هەردوو ھەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان و عێراق و ئامادەكارییەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان و عێراق ئەنتۆنیۆ تایانی سەرۆكی پەرلەمانی ئەوروپا گوتی: ئێمە لە كۆبوونەوەكەماندا باسی ئەو بابەتەمان نەكرد، بەڵام پەیامی ئێمە بۆ هەمووان پەیامی ئاشتی و سەقامگیرییە و داوای دیالۆگ و پێكەوە ژیان دەكەم بۆ هەموو لایەنەكان، بۆ ئەوەی لەرێیەوە وەرزێكی سەقامگیر هەبێت لە هەموو جیهاندا.

Back to top button