پاسەوانەكانی قوباد تاڵەبانی گەنجێك دەڕفێنێن, ئاسایشی هەولێر لە دەستی رفێنەران رزگاری دەكات
دوای ئەوەی پاسەوانەكانی قوباد تاڵەبانی گەنجێكی هەولێریان رفاند, هێزەكانی ئاسایشی هەولێر، گەنجەكەیان لەدەست پاسەوانەكانی قوباد تاڵەبانی رزگار كرد، كە لەلایەن دوو ئۆتۆمبێلی پاسەوانەكانی رفێندرابوو.
سەرچاوەیەك لە ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، هێزێكی ئاسایشی هەولێر، گەنجێكیان بەناوی (رەشاد جەبار خەیلانی)، لە ژێر دەستی پاسەوانەكانی قوباد تاڵەبانی رزگاركردووە.
سەرچاوەكە راشیگەیاند، دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت بە پاسەوانەكانی قوباد تاڵەبانی لە شاری هەولێر، گەنجێكیان بە ناوی (رەشاد جەبار خەیلانی) رفاندبوو و بردبوویانە ماڵی قوباد تاڵەبانی، دواتریش راستەوخۆ لەلایەن ئاسایشەوە بەدواداچوون كراوە و دەركەوتووە گەنجەكە براوەتە ماڵی قوباد تاڵەبانی و ئازادیان كردووە.