شێخ كامیل نوری: شهرهكهی پردێ بهرگرییهكی باش بوو
شێخ کامیل نوری، بەرپرسی ڕایەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕاگەیاند: “ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، زیاتر لە سێ ساڵ شەڕی لەگەڵ تیرۆریستانی داعش کردووە، بەڵام کەس نەیزانی چۆن لە ماوەی ٢ كاتژمێردا ئەو ناوچانە دران بەدەستەوە، یان چۆن و بە چ شێوەیەک لەسەر فرۆشتنی ئەو ناوچانە ڕێک کەوتنیان کردووە، بەڵام دوای داگیرکردنی شاری کەرکووک، سوپای عێراق نزیکی پردێ بووەوە بۆ ئەوەی شاری ھەولێر بگرێت، بەڵام داگیرنەکردنی ھەولێر بۆ شەڕەکەی پردێ دەگەڕێتەوە و حکوومەتی عێراقیش پەتێکی دنیای دەرەوەی لەمل دایە بۆ ئەوەی سنووری خۆی نەبەزێنێت”.
بەرپرسی ڕایەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی بزووتنەوەی گۆڕان دهڵێت:” شەڕەکەی پردێ بەرگرییەکی باش بوو، ئەگەر حکوومەتی عێراق شەڕەکەی پردێی بۆ تاقیکردنەوە بووبێ، یان بۆ ترساندنی کورد ھێزی ناردبێتە پردێ، ئەوا بەرگرییەکە بەرگرییەکی باش بووە و سوپای عێراقی وەستاند”.
شێخ کامیل نووری دهشلێت: ” فەرماندەکانی پێشمەرگە لە کەرکووک بە پەنجەکانی دەستیان ئیشارەتیان دەکرد و دەیانگوت، ئێمە لێرەین و ئەگەر ئازان و پیاون با سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بێنە پێشەوە، بەڵام زۆر سەیرە ئەو چەکەی بە پێشمەرگە بوو، سوپای عێراقیش ھەمان چەکی پێ بوو، کەچی بەداخەوە ھیچ شەڕێک لە کەرکووک نەکرا“. گوتیشی: ”ئەگەر ھاوشێوەی پردێ، لە کەرکووک بەرگریی بکرایە، کەرکووک ڕادەستی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق نەدەکرا”.
شێخ کامیل نووری، بەرپرسی ڕایەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی گووتی :” ئەو شەڕەی لە پردێ کراوە، زۆر باشترە لەوەی پێشمەرگە ڕابکات و ئەو ھەموو چەک و تەقەمەنییانە بەجێ بھێڵیت، یان پێشمەرگە شەڕ بکات، بەڵام فەرماندە ڕێک کەوتبێ و بۆی دەرچووبێت، دهپرسێت: ”ئەی ئێمە پێشمەرگەمان نەبینی کاتێک دەگریان و دەیانگوت بۆچی ئەم خاکە بەجێ دەھێڵن؟ ئێمە بە خوێنی خۆمان ئەم خاکەمان پاراستووە، بەڵام بەداخەوە فەرماندەکان ڕایان کرد و مێژووی کوردیان ناشیرین کرد”.
ههروهها گوتیشی :” ئەگەر پێشمەرگە سێ کاتژمێر شەڕی بکردایە، ”ھەموو کورد پشتگیریی پێشمەرگەی دەکرد و لە ١٦ی ئۆکتۆبەردا نەیاندەتوانی کەرکووک داگیر بکەن، لە هەمان کاتدا ئەگەر پێشمەرگە لە پردێ ڕای بکردایە، سوپای عێراق بە ئاسانی دەیتوانی ھەولێر داگیر بکات”.
لهپاش ڕووداوهكانى خیانهتی ڕهشی ۱٦ـى ئۆكتۆبهرى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزهكانى حهشدى شهعبی و هێزه ئێرانیهكان بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییهكانى دهرهوهى ئیدارهى ههرێمى كوردستان،كهركوك كهوته ژێردهستى میلیشیای حهشدى شهعبی وهێزهكانی ئێرانی لهوكاتهوه تاوهكو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژمارهى كردهوه تیرۆریستییهكان تهعریبكردن بهرامبهر به هاووڵاتیانى كوردى سنوورهكه پێمهاتهكانی تر له زیادبووندایه.