په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری ره‌فیق حیلمی لاده‌برێت

له سلێمانی مه‌راسیمێك بۆ په‌رده‌لادان له‌سه‌ر په‌یكه‌ری رۆشنگه‌ر ره‌فیق حیلمی رێكده‌خرێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی له شه‌قامی سالم كاتژمێر ۱۱ی پێشنیوه‌ڕۆ ،په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری نووسه‌ر و رۆشنگه‌ری ره‌فیق حیلمی لاده‌درێت.
ره‌فیق حیلمی نوسه‌رو شاعیر‌و تێكۆشه‌ری سیاسی له‌ساڵی ۱۸۹۸ له‌شاری كه‌ركوك له‌دایكبووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له كه‌ركوك و سلێمانی و ئاماده‌یی له‌به‌غدا ته‌واوكردووه، په‌یمانگا ی ئه‌ندازه‌ی له‌ئیسته‌نبوڵ ته‌واو كردووه، له‌ساڵی ۱۹۲۰ گه‌ڕاوه‌ته‌وه باشووری كوردستان، له‌ساڵی ۱۹۲۲ كاتێك شێخ مه‌حموودی حه‌فید بۆ دووه‌مجار حكومه‌تی راگه‌یاند ره‌فیق حیلمی كرده راوێژكاری رامیاری خۆی و له ٤-۸-۱۹٦۰ كۆچی دوایی كردووه.
كه‌سایه‌تی ره‌فیق حیلمی
شاعیر‌و نوسه‌ری نه‌مڕه‌فیق حیلمی له‌ساڵی ۱۸۹۸ له شاری كه‌ركوك هاتۆته دنیاوه . هه‌ر له منداڵیه‌وه ده‌ستی كردووه به دانانی هۆنراوه‌ی نیشتمان په‌روه‌ری به‌زمانی توركی كه‌ئه‌و سه‌رده‌مه خوێندن به توركیبووه . له‌ته‌مه‌نی پانزه‌ساڵیدا به شیعر و نوسین هاوكاری رۆژنامه‌ی (حه‌وادس) و گۆڤاره‌كانی (كه‌وكه‌بولمه‌عاریف) و (ته‌جه‌دود)ی كه‌ركوكی كردووه . ساڵی ۱۹۲۱ بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ نوسه‌ری رۆژنامه‌ی (نه‌جمه) بووه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئینگلیز به‌زمانی توركی له شاری كه‌ركوك ده‌ریانكردووه ، پاشان بۆته نوسه‌ری به‌شی توركی رۆژنامه‌ی (بانگی كوردستان) . هه‌روه‌ها له ژماره ( ٤ – ۱۳ )سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری (ئومێد ئیستقلال) كه ساڵی ۱۹۲٤ ده‌رچووه . ساڵی ۱۹۲۲ له هه‌ڵبژاردنێكدا بووه به ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ر و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی (جه‌معیه‌تی كوردستان) . ساڵی ۱۹۲۳ ئه‌ندامی ئه‌و وه‌فده بووه كه شێخ مه‌حمودی نه‌مر به‌ناوی كوردستانی باشوره‌وه ناردونیه ئه‌نقه‌ره بۆ سه‌لماندنی موختاریه‌تی ئیداره‌ی كوردی . ساڵی ۱۹۲۸ له هه‌ولێر مامۆستای ئاماده‌یی بووه و كراوه به‌دووه‌م سه‌رۆكی (كۆمه‌ڵه‌ی پشتیوانانی كوردان) له راپه‌ڕینه‌كه‌ی ۶ ی ئه‌یلولی ساڵی ۱۹۳۰ ی سلێمانی له‌گه‌ڵا چه‌ند ناودارێكی شاردا گیراوه و پاش شه‌ش مانگ ئازاد كراوه . چه‌ند جارێك دورخراوه‌ته‌وه بۆ شاره‌كانی تری عیراق ، ساڵی ۱۹٤۰ موفه‌تیشی ده‌سته‌ی پشكنینی ناوچه‌ی باكور بووه ، پاشان بووه به به‌ڕێوه‌به‌ری (ئه‌مانه‌ی به‌غداد) . ساڵی ۱۹۵۸ كراوه به مولحه‌قی رۆشنبیری باڵیۆزخانه‌ی عیراق له توركیا . مامۆستای نه‌مر دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م كۆمه‌ڵانه بووه (كۆمه‌ڵه‌ی دانان و وه‌رگێران و بڵاوكردنه‌وه) (كاره‌ساتیلافاو) (كۆمه‌ڵه‌ی هانای زستان) . ساڵی ۱۹۳۵ (كورد و مه‌سئه‌له‌ی سه‌حفحاتندن)ی به زمانی توركی بڵاوكردۆته‌وه و ساڵی ۱۹٤۱ به‌رگی یه‌كه‌می (شیعر‌و ئه‌ده‌بیاتی كوردی ) كۆكردۆته‌وه و چاپی كردووه . كه‌یه‌كه‌م جاربووه له مێژوی كورد و زمانی كوردیدا كارێكی وابكرێت .هه‌روه‌ها شه‌ش به‌رگه دانسقه‌كه‌ی یاداشتی مامۆستای نه‌مر سه‌رچاوه‌یه‌كی ره‌سه‌ن و به‌سودن بۆ رونكردنه‌وه‌ی راپه‌ڕه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد . هه‌روه‌ها كتێبی جوگرافیای پۆلی دووه‌می ناوه‌ندی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و كتێبی (خولاسه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد)ی له فه‌ره‌نسیه‌وه وه‌رگێراوه . ساڵی ۱۹٦۰ كتێبی شیعری (به‌غدای پاش ته‌موز)ی بلاوكردۆته‌وه . ئه‌م مامۆستا پایه به‌رزه رۆژی ٤ ی ئابی ۱۹٦۰ كۆچی دووایی كردووه.سه‌رۆكی حزبی هیوا بووه .