داعش هێرشی كرد و سوپای عێراق كوژراوی زۆری هه‌یه.
چه‌كدارانی داعش توانیویانه له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك دزه بكه‌نه نێو خاكی عێراقه‌وه و له پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیدا 6 سه‌ربازی عێراقی بكوژن.”
له هه‌واڵێكدا كه (رائید كەریم عوبەیدی) لە سوپای عێراق رایگه‌یاندوه.” كه ژمارەیەك چەكداری داعش توانییان دزەبكەنە نێو سنووری عێراقەوە لە ناوچەیەكی نزیك رەبیعە لە رۆژئاوای نەینەوا و ھێرشییانكردە سەر بنكەیەكی سەربازی.
به‌پێی لێدوانی ئه‌فسه‌ره عێراقیه‌كه.” لە ئەنجامی ئەو ھێرشەی داعش 6 سەربازی سوپای عێراق كوژراون و شەڕ و پێكدادان لە نێوان چەكدارانی داعش و سەربازانی عێراق روویداوه و 2 چەكداری داعش كوژراون، پاش شه‌ڕه‌كه‌ش چەكدارانی داعش بەرەو شوێنێكی نادیار ھەڵاتوون.”
ئەمە لەكاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوو چەكدارانی داعش لە چەند ناوچەیەكی عێراق بەشێوەی گرووپ دەركەوتوونەتەوە و لە ھەندێك ناوچەش دەستیان بە تەقینەوە و ھێرش كردووەتەوە و مه‌ترسی گه‌وره‌یان لێ چاوه‌ڕیده‌كرێت و سوپای عێراقیش خۆی رێكده‌خات.”