پێش جه‌ڵته‌ی دڵ ئه‌و نیشانانه‌ چین كه‌ رووده‌دات

له‌گه‌ڵ زۆر بوونی جه‌ڵته‌ی دڵ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان، كه‌ هۆكاره‌كه‌ی بۆ گیرانی دەمارەکان و نەگەیشتنی ئۆکسجین بۆ ماسولکەکانی دڵ دەگەڕێتەوە، بەجۆرێک گەر کەسەکە دوای جەڵتەکە بژی، ماسولکەکانی دڵی زیانی پێدەگات و پێویستی بە کاتە بۆ چاکبونەوە، ئه‌وه‌شی جێگای خۆشحاڵیه‌ مانگێک پێش ئەوەی جەڵتەکە رووبدات، کەسەکە بەم نیشانانه‌ دەتوانێت بزانێت کە دڵی لە مەترسیدایە”.

یه‌كه‌م: هه‌ست كردن لاوازیی، نەبوونی وزە و ئارەزوو نەکردنی چالاکییەکان لە رووی دەروونی و فیزیکییەوە ئاماژەیە بۆ جەڵتەی دڵ”.

دووه‌م: هەستی رشانەوە زیاد دەبێت لە دوای نان خواردن یان کاتێک گەدەت خاڵییە، هەست بە زۆر بوونی غازات و ئازار دەکەیت لەناو سکتدا.

50%ی ئەو کەسانەی جەڵتەی دڵ لێیداون هەستییان بە تێکچوونی گەدە و ریخۆڵەیان کردووە پێش ئەوەی جەڵتەکە لێیان بدات.

سێهه‌م:بە ئاسانی خەوت لێناکەوێت و یاخود شەوان و بەیانی زوو بێ ویستی خۆت خەبەرت دەبێتەوە.

50%ی ژنان هەست بەم نیشانانە دەکەن پێش ئەوەی جەڵتەی دڵ بیانخاتە مەترسییەوە.

چواره‌م: شەش مانگ پێش جەڵتە، هەست بە کێشەی هەناسەدان دەکەیت. لە هەردوو رەگەزدا، کەسەکە ناتوانێت هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژێت و هەست بە چەند کێشەیەکی هەناسەدان دەکات.

پێنجه‌م: زۆربوونی هۆرمۆنی کۆرتیسۆل دەبێت هۆی جەڵتەی دڵ و هەڵوەرینی قژ. ئەمەش وادەکات 40%ی ئەو کەسانەی جەڵتە لێیان دەدات، هەست بە زیادبوونی هەڵوەرینی قژیان بکەن.

شه‌شه‌م:لەخۆڕا لێدانی دڵ دەگۆڕێت، هەست بە ناڕێکی لێدانی دڵ دەکەیت و لەزۆربەی حاڵەتەکان لێدانی دڵ زیاد دەبێت.

حه‌وته‌م:ئارەقکردنەوەیەکی زۆر و نائاسایی یەکێکە لە نیشانە دیارەکانی جەڵتەی دڵ.

کەسەکە بە رۆژ یان بە شەو ئارەقێکی زۆر دەکاتەوە بەبێ گۆڕانی پلەی گەرمی و وەرزشکردن.

هه‌شته‌م:هەست بە ئازار لە قەفەزەی سینگدا دەکەیت و هەندێک جار ئەو ئازارە بۆ مل، شان و گەدە دەگوازرێتەوە.

Back to top button