بڕیار وایە بۆ مامۆستایانی سلێمانی لەهەر قوتابیەك 25 هەزار دینار كۆبكەنەوە
خواكوڕك
پرۆژە پێشنیارێك ئامادە كراوە كە تێیدا بۆ هەر قوتابیەك 25 هەزار دینار كۆبكرێتەوە و بدرێت بەمامۆستایان بۆ ئەوەی بێنەوە هۆڵەكانی خوێندن و وانە بلێنەوە بایكۆت بشكێنن، ئەم پێشنیارە تەنها سنوری پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە كە مامۆستایانی ئەو سنورە لەسەرەتای دەسپێكی خوێندن بایكۆتی وانە وتەوەیان كردووە ئەمە لەكاتێكدایە مووچە مانگانەی خۆیان كە پێدە لێن مووچەی پاشەكەوت وەردەگرن.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەستی خواكوڕك كەوتووە پرۆژە پێشنیارێك كراوە بۆ كۆكردنەوەی پارە بۆ مامۆستا بۆ ئەوەی وانە بە منداڵانی شاری سلێمانی بلێنەوە كە هەر لەسەرەتا خوێندن تاوەكو ئێستا وانە وتنەوەیان بایكۆت كردووە،
پێشتر خواكوڕك هەواڵێكی بڵاو كردەوە كە ئەگەر هەیە یونسێف وانەی ئەم ساڵی خوێندنی سلێمانی قبوڵ نەكات، مەترسی لەسەر خوێندنی ئەم ساڵی پارێزگای سلێمانی هەیە، ئەگەری هەیە ئەم ساڵ هەژمار نەكرێت و پرۆسەی خوێندن لەژێر ناوی باری نایاسای دوا بخرێت و لەو چوارچێوەیەش حكومەت ئەم ساڵە هەم بۆ خزمەت هەم بۆ مووچە مانگانە هەژمار نەكات.