په‌رله‌مانی عێراق خاڵە گومرگییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان هه‌ڵوه‌شانده‌وه
لە دانیشتنی ئەمڕۆچوار شه‌ممه ۲۱ی۱۱ی۲۰۱۸ پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا خاڵە گومرگییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لاببرێن.
ئەو بڕیارە لەکاتێکدایە رۆژی سێشەممە ۲۰ی۱۱ی۲۰۱۸ شاندی دەستەی گومرگی عێراق و بەرپرسانی گومرگ لە هەرێمی کوردستان گەیشتنە رێککەوتن بۆ لابردنی خاڵە گومرگییەکانی نێوانیان.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، هه‌موو ئه‌و بڕيارانه‌ى له ۱ى ته‌مموزى ۲۰۱۸ه‌وه تا ۲٤ى تشرينى يه‌كه‌مى ۲۰۱۸ له لايه‌ن عه‌بادييه‌وه ده‌ركراون، رابگيرێن.
لای خۆیه‌وه ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق گووتی:” پەرلەمان خاڵە گومرگییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستانی هەڵوەشاندنەوە.
له گرنگترين ئه‌و بڕيارانه‌ى هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، بڕيارى دانانی خاڵە گومرگییەکانی نێوان کەرکوک و شارەکانی هەرێمى كوردستانه.