لە زاخۆ 120 كەس وەك بازرگان و بەكاربەری ماددەی هۆشبەر دەستگیركران
دوای ەوەی دەزگا ئەمنیەكانی هەرێمی كودستان پێشتر رایانگەیاند بوو كە ئێران زۆرترین ماددەی هۆشبەری تێدا هەناردەی كوردستاندەكرێت, هەروەها دۆخی نا ئارامی سوریا و رۆژئاوای كوردستان دەرگای بە رووی ئەوانە كردۆتەوە كە كاری قاچاغچێتی و ماددەی هۆشبەر دەكەن, هەر بۆیە ئەمڕۆ هۆبەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی زاخۆ دەستگیركردنی 120 كەسی لە هەردوو رەگەز لەسەر بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان راگەیاند.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا، هۆبەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سەر بە ئاسایشی زاخۆ رایگەیاند: “لە ماوەی ئەمساڵدا 120 كەس لەسەر لە بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركراون، زۆربەیان خەڵكی دەڤەرەكەن، خەڵكی دەرەوەی سنووری هەرێمی كوردستانیشی تێدایە”.
هۆبەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان ئاماژە بۆئەوە دەكات “بەشی زۆری ئەوانەی دەستگیركراون گەنجن، بە گشتی تەمەنیان دەگاتە نێوان 17 65 ساڵی، هەردوو رەگەزیش لەنێو دەستگیركراوەكاندا هەن”.
زۆربەی كەسەكان لەسەر مادەی هێرۆیین دەستگیركراون، كە مادەیەكی مەترسیدارە لە جیهاندا. هۆبەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان دەشڵێت “بەكارهێنانی و بازرگانیكردن پێی لە هەرێمی كوردستان بووەتە دیاردە، ئەو مادەیەش لە دەرەوەی سنووری كوردستان دێتە نێو هەرێمی كوردستان”.
سەبارەت بەبڕی ئەو مادە هۆشبەرانەی لە ماوەی ئەمساڵدا دەستیان بەرسەرداگرتووە، هۆبەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان لە زاخۆ دەڵێت “بڕەكان و حاڵەتەكان جۆراوجۆرن، هەر جارەو بڕێك دەستیبەسەرداگیراوە، بەڵام بەگشتی دیارنییە”.