سەرۆك بارزانی و نوری مالیكی كۆبوونەوە
دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەرۆك بارزانی سەردانی بەغدای كرد, لە بەردەوامی كۆبوونەوەكانی لە بەغدا، سەرۆك بارزانی ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتە ماڵی نووری مالیكی و لەگەڵ سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كۆبووەوە.
كەمێك لەمەو بەر سەرۆك بارزانی، دوای ماوەیەكی زۆر لە نەبینینی مالیكی بەهۆی ناكۆكییەكانی ساڵانی رابردوو، چووە ماڵی نووری مالیكی و هەر لەوێش ئێوارەخوانێك بۆ سەرۆك بارزانی و شاندەكەی لەلایەن نووری مالكییەوە رێكخرا.
بە پێی زانیاریەكان چاوەڕێ دەكرێت دوای ئەم كۆبوونەوەیە پەیوەندییەكانی نێوانیان ئاسایی ببێتەوە و بەهۆی پێگەی مالیكی لە عێراق چاوەڕێ دەكرێت، كۆبوونەوەكە كاریگەرییەكی ئیجابی هەبێت لە داهاتووی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.