پەرلەمانتارێكی پارتی: هەركەسێك ببێتە سەرۆكی پەرلەمان دەبێت كەسێكی نەتەوەی بێت

 

دوای ئەوەی دانیشتنی یەكەمی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان, بە كراوەی مایەوە تا تەوفوقاتی سیاسی لە بارەی دیاری كردنی سەرۆك و پێكهێنانی حكومە, پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ ئەو كەسەی دەبێتە سەرۆكی پەرلەمان پێویستە مەرجی سەرەكی ئەوە بێت كە كەسێكی نیشتمانی بێ و ئەجێندای حزبەكەی بۆ دژایەتیكردنی پرسە نیشتمانییەكان بەكارنەهێنێت.
جوان یونس ڕۆژبەیانی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: ” كاری پەرلەمانتار یاسادانان و چاودێكردنە ، هەر كەسێك كە دەچێتە پەرلەمان دەبێت نوێنەری هاووڵاتیان بێت نەك لایەنێكی دیاریكراو”.
سەبارەت بە پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ناوبراو گوتی: ” ئەو كەسەی لەم خولەی پەرلەماندا دەبێتە سەرۆكی پەرلەمان پێویستە كەسێكی نیشتمانیی بێت هیچ كات بۆچوونی خۆی یان حزبەكەی بۆ دژایەتیكردنی پرسە نیشتمانییەكان بەكارنەهێنێت”.
ئاماژەی بە ئەوەش كرد” هەر كەسێك دژی پرسە نیشتمانییەكان بێت یان ئەجێندای حزبەكەی تێكەڵی پرسە نیشتمانییەكان بێت، یان ئەجێندای حزبەكەی تێكەڵی پرسە نیشتمانییەكان بكات ئەو كەسە بەكەڵكی ئەو پۆستە نایەت، بۆیە مەرج بۆ ئەو كەسەی كە دەبێتە سەرۆكی پەرلەمان ئەوەیە كە كەسێكی نەتەوەیی بێت”.

Back to top button