سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در كۆده‌بێته‌وه
لە درێژەی دیدارەکانیدا پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ۲۳ی۱۱ی۲۰۱۸، سەرۆک بارزانی له شارى به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى، ئه‌رشه‌د ساڵحى و حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى نه‌سرو ساڵح موتڵه‌گ سه‌رۆكى به‌ره‌ى ديالۆگى نيشتمانى و نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و فالح فه‌یازى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە كۆبوويه‌وه.
سەرۆک بارزانی دوا نێوه‌رۆ خوانه‌كه‌ی عه‌ممار حه‌كیم ڕوو ده‌كاته شاری نه‌جه‌ف و دیدار‌و كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر ئه‌نجام ئه‌دات.
ئەنجامی سەردانەكه‌ی سه‌رۆك بارزانی زۆر ئیجابی یه‌و لەهەموو کۆبوونەوەکان باسی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کراوە، هەندێ لە لایەنەکان داوایان له سەرۆک بارزانی كردووه سەرپەرشتی دەستپێشخەرییەک بکات نەک تەنیا بۆ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەڵکو بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لەنێوخۆی عێراقیش هەن.
لەو سەردانەدا مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و ئازاد بەرواری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە بەغدا و ژمارەیەك وەزیر و بەرپرس و ڕاوێژكارانی پارتی هاوەڵی سەرۆك بارزانی بوون.