بەریتانیا: مەترسیەكانی رووسیا هیچی لە هی داعش و قاعیدە كەمتر نیە

 

لەگەڵ ئەوەی چەندجار پەیامی توند لە زاری بەر پرسانی سیاسیی هەردوو وڵات ئاراستەی یەكتری دەكران, جەنراڵ مارك كارلتۆن سمیس سەرۆكی ئەركانی سوپای بەریتانیا پێی وایە، ئەو مەترسیانەی روسیا لەسەر بەریتانیا و خۆرئاوا دروستی دەكات، لەمەترسیەكانی رێكخراوەكانی قاعیدەو داعش زیاترە.

جەنراڵ مارك كارلتۆن بەرۆژنامەی “تەلەگراف”ی وتوە “هیچ گومانی تێدا نییە ئەو مەترسیەی روسیا لەسەر ئاسایشی نیشتمانی بەریتانیا دروستی دەكات، لەمەترسی رێكخراوە توندڕەوەكانی وەك قاعیدە و داعش زیاترە”.

وتوشیەتی “دوای تێكشكانیان لەناوچەی خەلافەتەكەیان، هەڕەشەكانی داعش كەمی كردووە، بۆیە پێویستە بەریتانیا و هاوپەیمانەكانی تەركیز بخەنەسەر مەترسییەكانی روسیا”.

سەرۆكی ئەركانی سوپای بەریتانیا رونیشیكردۆتەوە، روسیا چەندین هەڵمەتی رێكخراوی دەستپێكردوە بۆ دۆزینەوەی خاڵە لاوازەكانی خۆرئاوا و سود لێوەرگرتنی، ناكرێت چاوپۆشی لەو مەترسیانە بكەین، كە مۆسكۆ بۆسەر خۆرئاوا هەیەتی.

Back to top button