ئاگاداریەک لە پۆلیس بۆ دانیشتوانی هەولێر و دەورووبەری
بەمەبەستی ئاگادارکردنەوەی شوفێران، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆ ئاگەدارییەكی بۆ شۆفیران و هاووڵاتیانی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری بڵاو كردەوە.
پۆلیسی هاتوچۆ رایگەیاندووە كە رێگەی هه‌ولێر-خه‌بات له نێوان جووتسایدی شارۆچكەی رزگاری-كه‌ورگۆسك دووباره قیرتاو دەكرێتەوە، بۆیە ئێستە شه‌قامه‌كه له نێوان ئه‌م دوو شوێنه ده‌بیت به‌تاكساید.
پۆلیسی هاتوچۆ رایگەیاندووە ئێستە بەهۆی چاكردنی ڕێگەكەوە، یەك ساید كارایە و دەبێ شۆفێران بۆ هاتن و چوونەوە هەمان ساید به‌كار بهێنن، بۆیە داوای له شۆفێران كردووە به‌پێی هێماكان كه له رێگاكان داندراون، ئاراسته‌كانیان بگۆڕن و خێراییان كەم بكەنەوە