سەرۆك بارزانی گەڕایەوە هەرێمی كوردستان
سه‌رۆك بارزانی، كۆتایی به گه‌شته چه‌ند رۆژییه‌كه‌ی بۆ به‌غدا و به‌شێك له وڵاتانی كه‌نداو هێنا و گه‌یشته‌وه هه‌ولێر.
سه‌رۆك بارزانی، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، 22ی تشرینی دووه‌می 2018، به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆبووه‌وه و پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای تاووتوێ كرد.
دواتریش رۆژی هه‌ینی 23ی تشرینی دووه‌می 2018، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئیمارات و كوه‌یتی كرد و ئه‌مڕۆش كۆتایی به گه‌شته چه‌ند رۆژییه‌كه‌ی هێنا و گه‌یشته‌وه هه‌ولێری پایته‌خت.