خۆپیشاندانەكەی بەسرە گرژی تێكەوت پۆلیس تەقە لە خۆپیشاندەران دەكات
دوای ئەوەی ئەمڕۆ جارێكی دیكە لە پرێزگای بەسرە بە هۆی كەمی خزمەت گوزاریەكانی هاوڵاتیانی ئەو پارێزگایە رژانەوە سەر شەقام و خۆپیشاندانێكیان سازدا, لە ئەنجامی بەر یەك كەوتنی پۆلیس و خۆپیشاندەران, هێزەكانی پۆلیس تەقەیان لە خپیشاندەران كرد.
بەگوێرەی سەرچاوە میدیاییەكان”خۆپشاندەران شەقامێكی نزیك پردی پەروەردەیان داخستووە و ئاگریان لە تایەی ئۆتۆمۆبیل بەرداوە”.
میدیاكان ئاماژەیان بەوەشداوە، “دوای ئەوەی خۆپیشاندەران ئاگریان لەسەر شەقام كردووەتەوە، هێزە ئەمنییەكان ناچار بوونە تەقەیان لێ كردووە”.
بەگوێرەی زانیارییەكانیش، “دوای ئەوەی بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكان بڵاوە بە خۆپیشاندەران كراوە، جارێكی دیكە هێزە ئەمنییەكان شەقامەكەیان بەڕووی هاتوچۆدا كردووەتەوە”.
ماوەی چەند مانگێكە، پارێزگای بەسرە زنجیرەیەك خۆپیشاندانی بەخۆیەوە بینیوە و لە خۆپیشاندانەكاندا داوای خزمەتگوزاری وەك ئاو، كارەبا و كەمكردنەوەی بێكاری و گەندەڵی دەكرێت، لەمچوارچێوەیەشدا بەر لە چەند مانگێك خۆپیشاندانەكان بەئاستێك توندوتیژییان تێكەوت، كە رووبەڕووبوونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان روویدا و وێڕای كوژرانی دەیان كەس و برینداربوونی سەدانی دیكە، چەندین بارەگای حزبی و حكوومیش لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سووتێنران.