بوومەلەرزەیەك باشوری كوردستانی هەژاند
دوای ئەوەی دوو رۆژ لەمەو بەر لە كاتژمێر 7:45 خولەكی ئێوارە بوومەلەرزیەك رۆژهەڵاتی كوردستان و باشوری كوردستانی هەژاند كە لە ئەنجامدا لە قەزای كەلار دوو كەس بوونە قوربانی, دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێكی دیكە بومەلەرزەیەك شاری خانەقینی هەژاند، كە لەماوەی ئەمڕۆدا بۆ دووەم جارە لەو ناوچەیە رووبدات.
لە بەیاننامەیەكدا دەستەی كەشناسی ئاشكراشیكرد، “ئامێرەكانی تۆماركردنی بومەلەرزە رووداوە سرووشتییەكەیان لە تەواوی كاتژمێر 2:05 خولەكی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە هێزی 3.4 پلە بەگوێرەی پێوەری رێختەر تۆماركردووە”.
لە بەیاننامەكەی دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، “چەقی بومەلەرزەكە لە دووری 24 كیلۆمەتر لە سەنتەری خانەقینەوە دوور بووە و لە قووڵایی 10 كیلۆمەتر لەژێر زەوی روویداوە”، ئاماژەی بەوەشداوە، “خەڵكی خانەقین و ناوچەكانی دەوروبەری بەئاسانی هەستیان پێكردووە”، دووپاتیشیكردەوە، “لەئەنجامی ئەو بومەلەرزەیە هیچ زیانێكی گیانی و مادی تۆمارنەكراون”.
پێشتریش هەر ئەمڕۆ دەستەی كەشناسی و بومەلەرزە زانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو: “كاتژمێر 9:36 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.5 پلە بەگوێرەی پێوەری رێختەر خانەقین و كەلاری هەژاند