رۆژنامەی ئاكسیۆزی ئەمریكی: ترەمپ داوای پاراو نەوت لە عێراق دەكات

 

لەگەڵ ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا, لە سەرتای دەست بە كاربوونی لە وتارێكیدا رایگەیاند, لە بەرامبەر پاراستنی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت پاراەو نەوت بە ئەمریكا بدەن, دۆناڵد ترمپی سەرۆكی ئەمەریكا لە ساڵی 2017 و لە كۆشكی سپی لە كاتی سەردانی كردنی حەیدەر عەبادی راگەیاندووە كە ئەمەریكا دەیەوێت عێراق قەرەبووی سوپای ئەمەریكا بە پارە و نەوت بكاتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتێكی ماڵپەڕی هەواڵی ئاكسیۆزی ئەمەریكی، لەمیانەی كۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق حەیدەر عەبادی، ترەمپ دووجار بە عەبادی گوتووە كە پێویستە عێراق بە نەوتەكەی قەرەبووی ئەو زیانەی ئەمەریكا بكاتەوە كە لەماوەی پڕۆسەی جەنگی عێراق رووبەرووی ئەمەریكا و سوپاكەی بۆتەوە.

چەند سەرچاوەیەكی كۆشكی سپی بەو ماڵپەڕە ئەمەریكییەیان گوتووە، لەمیانەی كۆبوونەوەی ترەمپ و عەبادی، ترەمپ بە عەبادی راگەیاندووە، ئەمەریكا بە ترلیۆن دۆلاری لە عێراقدا خەرجكردووە و عێراقیش نەوتی هەیە، دەبێ چارەسەرێك بۆ ئەو نەوتە بدۆزنەوە.

لەوەڵامیشدا عەبادی بە ترەمپی گوتووە: “‌سەرۆك ترەمپ وەكو ئاگاداریت ژمارەیەكی زۆری كۆمپانیای ئەمەریكی لە عێراقن و كاری بواری نەوت و غاز دەكەن”.

Back to top button