زانكۆی سلێمانی بكوژی مامۆستایه‌كی زانكۆ خه‌ڵات ده‌كات
له ساڵی 1995 له‌كاتی چوونی بۆ زانكۆ، د.محه‌مه‌د قه‌ره‌داخی گه‌وره‌ترین دكتۆر زانستی كارگێری بوو له‌وكات له‌لایان كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی شه‌هید ده‌كرێت”.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له دۆسیه‌كه به‌خواكوڕكی راگه‌یاند” كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی” له ساڵی 1995 كۆمه‌ڵێك چه‌كدار ده‌نێرێت سه‌ر د.محه‌مه‌د قه‌ره‌داخی به رۆژی رووناك له‌به‌رچاوی خه‌ڵكی هه‌ولێر ” شه‌هیدی ده‌كات” هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه، كه د.محه‌مه‌د قه‌ره‌داخی ئاماده نه‌بوو، بچێته ژێر باڵی سیاسیه‌ته‌كانی یه‌كێتی”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه، 18ی 11ی 2018 له هۆڵی كۆنفرانسی زانكۆی سلێمانی به ئاماده بوونی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی یه‌كێتی زانكۆی سلێمانی خه‌ڵاتی رێزلێنانی به‌خشیه ” كۆسره‌ت ره‌سوڵ” بكوژی د.محه‌مه‌د قه‌ره‌داغی، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی تووندی به‌دوای خۆی دا هێنا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان”.
له‌وباره‌یه‌وه مامۆستایانی زانكۆ پێیان وایه زانكۆی سلێمانی بۆته ناوه‌ندێكی چاڵاكیه‌كانی حزبی و ئه‌وه‌ی له زانكۆی سلێمانی رووده‌دات، جگه له چاڵاكی حزبی هیچ به‌هایه‌كی زانستی له‌م زانكۆیه نه‌ماوه، بۆیه رووداوی وا شووم له‌م زانكۆیه له‌و روانگه‌یه‌وه دێت كه حزب له‌م ده‌ڤه‌ره هه‌موو شتێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كار ده‌هێنێت، خه‌ڵات به‌خشینیش به بكوژی مامۆستای زانكۆ به‌ڵگه‌یه‌كی روونه كه ئه‌م زانكۆیه هیچ به‌هایه‌كی زانستی نیه”.
د.محه‌مه‌د قه‌ره‌داخی له ساڵی 1995 ته‌نیا دكتۆرای زانستی كارگێری بوو له زانكۆكانی كوردستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاماده نه‌بوو بچێته ژێر سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی، به رۆژی رووناك به‌ئه‌مری كۆسره‌ت ره‌سوڵ كۆمه‌ڵێك چه‌كدار له‌كاتی چوونی بۆ ده‌وام له هه‌ولێر شه‌هیدی ده‌كه‌ن”.