پێگهی CIA زمانی كوردی بهكاردههێنێت
دەزگای هەواڵگری ئەمریكا، زمانی كوردی بۆ پێگەی ئەلكترۆنی فەرمی خۆی زیاد كرد.
پێشتر پێگە ئەلكترۆنییەكەی CIA بە هەشت زمان كە بریتین لە ( ئینگلیزی- عەرەبی- ژاپۆنی- فەڕەنسی- كۆری- رووسی- ئیسپانی و توركی) بابەتەكانی خۆی بڵاودەكردەوە، لەئێستاشدا زمانی كورد بووەتە نۆهەمین لەریزبەندی ئەو زمانانەی كە دەزگای هەواڵگری ئەمریكا لەپێگە فەرمییەكەی خۆیدا بەكار دەهێنێت.
لەپێگە كوردییەكەی دەزگای هەواڵگری ئەمریكادا، زانیاری سەبارەت بەدەزگاكە، بەشەكانی، چالاكییەكانی، رۆڵی دەزگاكە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پەیوەندیكردن بە پێگەكە، بوونیان هەیە.