كه‌ركوك به‌ ڤیدیۆ شه‌ڕی نیوان شۆفێرێك و پۆلیسێكی هاتووچۆ

له‌ كه‌ركوك دوای خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكنۆبه‌ری یه‌كێتی جگه‌ له‌ ئاواره‌بوونی كورد و پرۆسه‌ی ته‌عریبكردن و هاورده‌كردنه‌وه‌ی عه‌ره‌ب و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر زه‌وی جوتیاره‌ كورده‌كاندا شەڕی نێوان پۆلیسێكی هاتوچۆو شۆفێرێك، ده‌بێته‌ باس و خواسی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان.

به‌ گوێره‌ی تۆمارێكی ڤیدیۆی كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، پۆلیسێكی هاتوچۆ لەیەكێك لەناوچەكانی پارێزگای كەركوك لەگەڵ شۆفێری ئۆتۆمبێلێك بەشەڕ دێن یه‌كتری بەرشەق و بۆكس دەدەن.

شەڕی پۆلیسه‌كه‌ی هاتوچۆو شۆفێره‌كه‌ بەردەوام دەبێت تائەو كاتەی هێزێكی ئه‌منی پۆلیس و شۆفێره‌ بەشەڕهاتووه‌كه‌ دەستگیردەكەن و دەیانبەن بۆ بنكەی پۆلیس.

خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبەر خیانەتێكی جەرگبڕ بوو لە مێژووی گەلی كورددا، كە باڵێكی خیانه‌تكاری یه‌كێتی هاوكاریی هێزه‌كانی ئیران و حه‌شدی شه‌عبی یان كرد تا كەركووك داگیر بكەن.

 

Back to top button