پێشمەرگەیەك لە میحوەڕی زوورگەزراوی نزیك مەخموور بە هۆی هەروە برووسكە گیانی لەدەستدا

 

دوای ئەوەی شەپۆلێكی باران بارینی بە خوڕو هەروە بروسكە رووی لە هەرێمی كوردستان كرد, ئێوارەی ئەمڕۆ، بەهۆی هەورە برووسكە، پێشمەرگەیەك لە میحوەری زوورگەزراوی مەخموور گیانی لەدەستدا.
لە بەرزاییەكانی زوورگە زراو لە نزیك مەخموور پێشمەرگەی فەرماندەی بارزان بە ناوی حەسەن حوسێن مزوورییكاتێك هەورە برووسكە لە بارەگاكەیانی داوە ، گیانی لەدەستداوە.

ئەو پێشمەرگەیە لە بنەڕەتدا خەڵكی گوندی (شیڤێ)یە و نیشتەجێ قەزای سۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێرە، ئەركی پێشمەرگایەتیشی لە بەرزاییەكانی زوورگەزراو بووە.

Back to top button