به‌رهه‌م ساڵح ده‌یان كادری یه‌كێتی لاده‌دات و له‌ جێگه‌یان فه‌رمانبه‌ری سه‌ربه‌باڵی ده‌ستڕۆیشتوو داده‌نێت

به‌رهه‌م ساڵح به‌ بریارێك ده‌یان كادری یه‌كێتی كه‌ فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ستن له‌ كۆشكی سه‌لام ده‌رده‌كات و به‌نیازه‌ له‌ جێگه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ كه‌ گریبه‌ستن و هه‌میشه‌یی نین فه‌رمانبه‌ری تربه‌ڵام له‌ باڵی ده‌ستڕۆیشتوی حیزبه‌كه‌ی دابمه‌زرێنیت ،یه‌كێك له‌و كادرانه‌ی یه‌كێتی كه‌ فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌سته‌ ده‌ڵێت :چاوەڕوانی بڕیاری لەو شێوەیە نەدەکرا، بەڵکو چاوەڕوانی ئەوەبوون گرێبەستەکانیان بۆ بکرێت بە هەمیشەیی.

ئاسۆ قه‌ساب كادری یه‌كێتی نیشتمیانی كوردستان ، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك له‌ نامه‌یه‌كیدا كه‌ ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندو مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی كردووه‌ و ده‌ڵێت :” داواكارين له‌ به‌رێزتان داوا له‌ به‌ڕێز سه‌رۆكکۆمار بكه‌ن كه‌ بگه‌ڕێنه‌وه سه‌رکاره‌کانمان دوای ئه‌وه‌ی که بۆ ماوه‌ی (٤) ساڵه خزمه‌ت ده‌که‌ین له سه‌رۆكایه‌تی کۆمار وه‌ک فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست”.

هه‌روه‌ها ئاسۆ قه‌ساب له‌ به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا ده‌شڵێت :” ئه‌مڕۆ به‌ بڕیارێكی له‌ ناكاو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گریبستی (٤٦) فه‌رمانبه‌ری سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كه‌ سه‌رجه‌ممان كوردین و سه‌ربه‌ یه‌كێتی و به‌شێكمان له‌ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانین ، له‌كاتێكدا چاوه‌ڕوانی بڕیاری له‌و شێوه‌یه‌ نه‌ده‌كرا ، به‌ڵكوچاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ بوین گرێبه‌سته‌كانمان بۆ بكه‌ن به‌ هه‌میشه‌یی ..تكایه‌ تكایه‌ به‌دواداچونی بۆ بكه‌ن “.

رۆژی ١٩ی٩ی٢٠١٨، بەرھەم ساڵح دوای نزیکەی پێنج مانگ جیابوونەوەی لە یەکێتی و دروستکردنی قه‌واره‌یه‌ك بەناوی ھاوپەیمانیی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، دواترقه‌واره‌کەی خۆی بەجێ ھێشت وله‌ پێناو پله‌و پۆستدا گەڕایەوە ناو یەکێتی و لە ھەمان رۆژ بووە کاندیدی یەکێتی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق.

لیستی ناوی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانی كه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار لابراون

 

Back to top button