كهشناسی ههرێم ئاماری بارانبارینی ئهمساڵ بهراورد به ساڵی ڕابردوو ئاشكرا دهكات

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كۆی ڕێژەی گشتی باران بارینی پارێزگاكانی باشووری كوردستانی ئاشكراكرد.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە بهراوردكاری ڕێژەی باران بارین لەپارێزگاكانی هەرێم ڕاگەیاند: ڕێژەی باران بارین تا ئێستا لە ساڵی ڕابردوو بڕی ۳۷.٦ ملم لە هەولێر باریوە، بەڵام ئەمساڵ تا ئێستا ۲۱۵.۲ ملم باران باریوە، هەروەها لە پارێزگای سلێمانی ساڵی ڕابردوو تاكو ئێستا بڕی ۱۰٦.٤ ملم باران باریوە، بەڵام ئەمساڵ بڕی ۲۲٦.۳ ملم باران باریوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان جیاوازی بارانبارینی ئهمساڵ به ساڵی ڕابردوو ئاماژهی پێداو دهڵێت : تا ئێستا لە پارێزگای دهۆك بڕی ۳۵.۵ ملم باران باریوە، بەڵام ئەمساڵ ۲٦٤.۱ ملم باران باریوە، هەروەها لە پارێزگای كەركوك ساڵی ڕابردوو بڕی ۲.۷ ملم باران باریوە، بەڵام ئەمساڵ بڕی ۱٦۵.۲ ملم باران باریوە و لە پارێزگای هەڵەبجەش ساڵی ڕابردوو ۳۹.۷ ملم باران باریوە، بەڵام ئەمساڵ بڕی ۱۷٤ ملم باران باریوە.
بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی، جیاوازی نێوان بڕی باران بارین لەمساڵ و ساڵی ڕابردوو دڵخۆشكەرە و پێشبینی بارانێكی زیاتریش بۆ ئەمساڵ دەكەن.
https://www.facebook.com/Iraq.Eye/videos/527187144453943/