هاوکات لەگەڵ هاتنی ترەمپ بۆ عێراق بەرهەم ساڵح پێشوازی لە بەرپرسێکی باڵا دەکا .. بزانه‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ كێیه‌.؟

بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ، ئێوارەی دوێنێ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بە شێوەیەكی كتوپڕ و رانەگەندراو گەیشتە عێراق و سەردانی هێزەكانی وڵاتەكەی لە بنكەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار كرد، ئەو دووپاتی كردەوە كە پلانی پاشەكشەكردنی لە عێراق نییە بەڵام لەو سەردانەدا ترەمپ نە سەرۆك کۆماری عێراق و نە هیچ بەرپرسێکی دیکەی عێراقی نەبینی و بەوهۆیەشەوە ڕەخنەیەکی زۆر سەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق گیرا..

لە کاتێکدا سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هاتە عێراق بەبێ ئەوەی هیچ گرنگییەك بەبینینی بەرهەم ساڵح، سەرۆك کۆماری عێراق بدات و هیچ دیدارێك ئەنجام نەدرا، بەڵام سەرۆك کۆماری عێراق پێشوازی لە بەرپرسێکی باڵای وڵاتێکی عەرەبی کرد.

لە بەرامبەردا ئەمڕۆ پێنجشەممە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئاشکرای کرد، بەرهەم ساڵح، کۆبوونەوەیەکی گرنگی لەگەڵ سەبری باشتەبچی، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی تونسی عه‌ره‌بی ئەنجام داوە و تێیدا پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەتیان تاوتوێ کردووە.

Back to top button