عادی عەبدولمەهدی لەبارەی سەردانەکەی ترەمپ چەند نهێنیەک ئاشکرا دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ی12ی2018 نووسینگەی رۆژنامەڤانیی سەرۆکوەزیرانی عێراق ، له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ .

نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکه‌یدا رایگەیاند: “حکومەتی ئەمریکا حکومەتی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە لە ویستی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق بە سەردانێکی فەرمی لە 26-12-2018ـدا ئەمەش بۆ پیرۆزباییکردن لە حکومەتی نوێی عێراق و سەردانیکردنی سەربازە ئەمریکییەکانی نێو هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کە پاڵپشتیی عێراق دەکەن لە شەڕی دژی داعش، حکومەتی عێراقیش پێشوازی لەو داواکارییە کرد”.

سه‌باره‌ت به‌ كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت :” “دەبوو پێشوازیکردنێکی فەرمی و کۆبوونەوە لەنێوان عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بکرێت، بەڵام بەهۆی جیاوازیی بۆچوونەکان لەبارەی رێکخستنی کۆبوونەوەکە، لەبری کۆبوونەوە پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجامدرا، کە تێیدا باسی بەرەوپێشچوونی رەوشەکە بەتایبەتی لەدوای بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی لە سووریا، هەروەها هەماهەنگی بۆ شەڕی داعش، رەخساندنی ئاشتی و ئارامی بۆ گەل و وڵاتانی ناوچەکە کرا”.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق له‌به‌یاننامه‌كه‌دا پێشوازی له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌كات و دەڵێ “سەرۆکوەزیران بانگهێشتی سەرۆکی ئەمریکای کردووە سەردانی بەغدا بکات، هەروەها سەرۆکی ئەمریکاش بانگهێشتی سەرۆکوەزیرانی عێراقی کردووە سەردانی واشنتن بکات، هەردوولاش رێککەوتوون بەردەوامبن لە تووندوتۆڵکردنی پەیوەندییەکان لەنێوان هەردوو وڵات”.

لای خۆیه‌وه‌ سارا ساندەرز، گوتەبێژی کۆشکی سپی  رایگەیاند :”بە هۆکاری ئەمنی، کۆشکی سپی دوو کاژێر پێش کاتی دیاریکراو بۆ کۆبوونەوەکە سەرۆکوەزیرانی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام ئەو لە لایەکی دیکەی وڵات بووە و نەیتوانییوە لەو ماوەیەدا بگاتە لای سەرۆکی ئەمریکا”.

شایه‌نی باشه‌ دوێنێ شەوی رابردوو چوارشەممە، 26-12-2018 کۆشکی سپی سەردانی ترەمپی بۆ عێراق و بەسەرکردنەوەی هێزە سەربازییەکانی بەبۆنەی کریسمس ئاشکراکرد.

Back to top button