قوباد تاڵه‌بانی فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوون بۆ به‌رپرسانی گۆران له‌یه‌كه ئیدارییه‌كان ده‌رناكات

قوباد تاڵه‌بانی له‌سه‌ر بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی بریاری ده‌ستبه‌كاربوونی كاندیده‌كانی گۆران له‌یه‌كه ئیدارییه‌كان ڕاده‌گرێت و ئاماده نییه بریاری ده‌ستبه‌كاربونیان بۆ ده‌ربكات .
خەلیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان ڕاگەیاند: ”ئێمە لە کاتی خۆیدا پۆستی پارێزگاری ھەڵەبجە و قایمقامی سلێمانی و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگامان ڕادەستی یەکێتی کرد، بەڵام ئێستا کە پۆستی جێگری پارێزگای ھەڵەبجە، قایمقامی ھەڵەبجە، ئیدارەی ڕاپەڕین، جێگری بەرپرسی ئیدارەی گەرمیان و چەند بەڕێوەبەری شارەدێیەکمان وەرگرتووە، ھێشتا فەرمانی دەست بەکاربوونیان لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ دەرنەکراوە کە دەبێ قوباد تاڵەبانی فەرمانەکەیان بۆ دەربکات“.
ئەندامه‌كه‌ی جڤاتی گشتیی گۆڕان ده‌ڵێـ:” خودی قوباد تاڵەبانی گوتوویەتی، لەلایەن مەکتەبی سیاسیی یەکێتییەوە پێی گوتراوە، فەرمانەکە دەرنەکات. دەشڵێت: ”لەمبارەیەوە لەگەڵ یەکێتی گفتوگۆمان کرد، بەڵام ئەوان بە سیناریۆی جیاواز و بەڵێنی ئەمڕۆ نا سبەی، ئەم بابەتەیان دواخستووە و نەیانکردووە“.
خەلیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان گوتیشی :” دەرنەکردنی بڕیاری دەست بەکار بوونی بەرپرسانی گۆڕان لە یەکە ئیدارییەکان، بەشێکە لەو هۆکارانەی کە وایکردووە گۆڕان لەگەڵ یەکێتیدا کۆنەبێتەوە.