حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان دوو سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر یه‌كێتی تۆمار ده‌كات

حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له (سەعدی ئەحمەد پیرە بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەكانی یەكێتی نیشتمانی ، عومەری سەید عەلی بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، مستەفای سەید قادر وەزیری ناوخۆ ، خەسرەو گوڵ محەمەد بەرپرسی ئاسایشی گشتی ، سەركەوت حەسەن بەرپرسی ئاسایشی سلێمانی ) تۆمار ده‌كات و تۆمه‌تباریان ده‌كات كه له‌ساڵی 2000 دەستیان گرتووه بەسەر بارەگاو موڵك‌و ماڵی حزبه‌كه‌یاندا .
عوسمانی حاجی مارف سكرتێری حزبی كۆمۆنیستی كریكاری كوردستان رایگەیاند:” ئێمە دوو سكاڵامان تۆمار كردووە، یەكێكیان لەسەر كوشتنی پێنج ئەندامی حزبی كۆمۆنیستە‌و سكاڵاكە لەلایەن كەسوكاری كوژراوەكانەوە تۆماركراوەو ئێمە شاهیدین تێیدا، سكاڵای دووەمیش لەلایەن حزبی كۆمۆنیستەوە تۆماركراوە لەسەر بردنی كەلوپەلی بارەگاكانی حزبی كۆمۆنیست”.
سكرتێری حزبی كۆمۆنیستی كریكاری كوردستان گوتیشی: “ئێمە سەركردایەتی ئەوكاتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە بەرپرسی سەرەكی ئەو رووداوە دەزانین”.
18 ساڵ به‌ر له ئێستا و له‌رۆژی چوارده‌ی ته‌مووزی ساڵی 2000، هێزه‌كانی یه‌كێتی په‌لاماری باره‌گاكانی حزبی كۆمۆنیستی كرێكارییان دا و له ئه‌نجامدا پێنج ئه‌ندام و كادری ئه‌و حزبه له بۆسه‌یه‌كی چه‌كداره‌كانی یه‌كێتیدا له گه‌ڕه‌كی شۆڕشی شاری سلێمانی كوژران و پاشان ده‌ستگیرا به‌سه‌ر كۆی بنكه و باره‌گاكانی حزبی كۆمۆنیستدا له سلێمانی، هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا چه‌ندان ئه‌ندام و كادر و سه‌ركرده‌ی ئه‌و حزبه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌ر به یه‌كێتییه‌وه ده‌ستگیركران و كه زۆرینه‌یان پاش ماوه‌یه‌ك و دوای ئه‌شكه‌نجه و ئازاردانی زۆر كیانیان له ده‌ستدا .
هاوكات رادیۆ و بڵاوكراوه‌كانی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی قه‌ده‌غه‌كران و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا و له‌ولاشه‌وه راگه‌یاندنی یه‌كێتی هێرشێكی میدیایی به‌ربڵاوی كرده سه‌ر ئه‌و حزبه، به‌مه‌به‌ستی پاساودانی ئه‌و هێرشه توند و خوێناوییه‌ی كردییانه سه‌ر حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان ،له‌ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكدا زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیان جێهێشت و به‌شی زۆریان به‌ره‌و توركیا و ئه‌وروپا كۆچیان كرد و به‌شێكیان روویان له شاری هه‌ولێر و ژێر سێبه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان كرد، تا ئێستاشی له‌سه‌ر بێت یه‌كێتی به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر رێگریی له چالاكییه‌كانی ئه‌و حزبه ده‌كات.