زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن دژی رێكه‌وتنه‌كه‌ی یه‌كێتین له‌گه‌ڵ لایه‌نی عه‌ره‌بی و توركمانی
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ دورخستنه‌وه‌ی ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ لایه‌نه عه‌ره‌بی و توركمانه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رێكه‌وتووه كه یه‌كێكی تر بخرێته شوێنه‌كه‌ی رێبوار تاڵه‌بانی و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش دژی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی یه‌كێتی و لایه‌نی عه‌ره‌بی و توركمانین .
جوان حەسەن، ئەندامی لیستی برایەتی، ڕایگه‌یاند: “دوێنێ رێككەوتنێك لە نێوان یەكێتی و لایەنی عەرەبی و توركمانیی نێو ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كراوە بۆ ئەوەی رێبوار تاڵەبانی لە پۆستەكەی دوور بخرێتەوە و كەسێكی یەكێتی لە شوێنەكەی بكرێتە سەرۆكی ئەنجوومەن، ئەوانەیشی لەگەڵ ئەو بڕیارەدان و ئیمزایان كردووە، ژمارەیان ٢١ ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكە”.
جوان حەسەن، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، كە دوێنێ بەشداریی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی كردووە لە كەركووك، دەڵێت: “زۆرینەی لیستی برایەتی دژی ئەو رێككەوتنەی نێوان یەكێتی و توركمان و عەرەبن، بە دووریشی دەزانم سەر بگرێت، چونكە رێككەوتنەكە كراوەتە نووسراو بۆ ئەوەی ئەنجوومەن لە كۆبوونەوەی داھاتوودا دەنگی لەسەر بدات، بەڵام ھەندێ ئەندام ھەیە لە كەركووكە، بەڵام دوو ساڵە نەھاتووەتە ئەنجوومەن و یەك كەسیش لەو ٢١ ئەندامە ئامادە نەبێت، رێژەی یاسایی تەواو نابێت”.
لای خۆیه‌وه رێبوار تاڵه‌بانى سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك گووتی :” دوو براده‌رى يه‌كێتى واژوويان له‌سه‌ر ئه‌و داوايه كردووه و پێويسته يه‌كێتى بڕيارى خۆى له باره‌يانه‌وه بدات ، ئه‌و دوو براده‌ره به هه‌ڵه‌دا چوونه و ئه‌گه‌ر ئه‌وه بڕيارى يه‌كێتى بێت، چيتر ليستێك به ناوى برايه‌تى كه‌ركووك نامێنێت”.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك گوتیشى: “ئه‌وان به‌ڵێنيان دابووه خه‌ڵكى يه‌كێتى و ئێستا چهواشهيان ده‌كه‌ن، چونكه عه‌ره‌ب و توركمان ناهێڵن پارێزگارى شاره‌كه كورد بێت و توركمان بۆ خۆيان داواى ده‌كه‌ن”.
هاوكات عیرفان كەركووكی، سەرۆكی پارتی گەلی توركمان، گووتی : “رەوشی كەركووك پێویستی بە ئاساییكردنەوە ھەیە و دەبێت پڕۆسەی داگیركاری كۆتایی بێت، ھەر كاتێك ئێمە بگەڕێینەوە كەركووك، ھەموو ئەو بڕیارانەی لە سەردەمی داگیركاریدا دراون، ھەڵدەوەشێنینەوە”.
سەرۆكی پارتی گەلی توركمان گوتیشی: “پێویستە لایەنە سیاسییەكانی كەركووك یەكھەڵوێست بن بۆ چارەنووسی شارەكەیان و ناكرێت ئێمە ڕادەستی ئەو ھەوڵە نەزۆكانەی ئێستا ببین، كە دژی ھەندێ كەس و لایەنی سیاسیی شارەكە دەدرێن”.